spot_imgspot_img

شاندێكی هەرێم بۆ دامەزراندن دەچێتە بەغدا

دوای خانەنشین بوونی زیاتر لە 3 تەمەن لە فەرمانبەران بە سەرجەم پسپۆڕییەكانەوە، بۆشاییەكی زۆر لە فەرمانگەكان دروست بووە و وەزیری تەندروستی دەڵێت: زیاتر لە 2500 میلاكیان خانەنشین بوون و دەشڵێت: شاندێكیان دەچێتە بەغدا بۆ پشكی دامەزراندن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دامەرزاندن ماوەی چەند ساڵێکە ڕاگیراوە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەناو بۆشاییەکی گەورەی میلاکاتدا بووە.

ڕاشیگەیاندووە، کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و خانەنشینکردنی زیاتر لە دوو هەزار و 500 پزیشک و کارمەندنی تەندروستی هێندەی دیکە بۆشاییەکەی فراوانتر کردوە.

وتیشی، “تا ڕێکخستنەوەی خشتەکانی بودجە و میلاکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان دامەزراندن ڕاگیراوە”.

ئاشكراشی كرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ داوکاری دامەرزاندن دەچێتە بەغدا، چونکە پێویستمان بە 10 هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە ناونیشانە جیاوازەکان هەیە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە