مەزڵوم عەبدی: شەرع داواکاری نێودەوڵەتی بۆ بەشداری کەمینەکان لەبەرچاو دەگرێت

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، داعش، ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ڕژێمی سووریا لە بیابانەکانی سووریا بەجێی هێشتووە بۆ هەڵگرتنی چەک و دامەزراندنی شوێنی ستراتیجی دەقۆزێتەوە و دەشڵێت: شەرع هەڵگری بیری سەلەفی جیهادییە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی ڕایگەیاند، ڕێكخراوی (داعش) ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ڕژێمی سووریا لە بیابانەکانی سوریا بەجێی هێشتووە بۆ هەڵگرتنی چەک و دامەزراندنی شوێنی ستراتیجی دەقۆزێتەوە.

دەشڵێت: بۆشایی ئەمنی لە بیابانەکانی سووریادا هەیە و داعشیش توانیویەتی شوێنپێی دابین بكات و چەک لە بیابانەکان دەستبكەوت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەکی داعش ئەنجامدانی هێرشە بۆ سەر شارەکان و وتیشی، “پێشتر هێزەکانی هەسەدە هەنگاوی ناوە بۆ چوونە ناو ئەو ناوچانە و چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی ڕێکخراوەکە”.

مەزڵوم عەبدی ڕاشیگەیاندووە، دەبێت ئیدارەی نوێی سووریا کاربکات بۆ گەیشتن بە گشتگیری، لەگەڵ گرنگیدان بە جێبەجێکردنی داواکارییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە نوێنەرایەتیکردنی کەمینەکان.

جەختیشی كردەوە، ئیدارەی نوێی سووریا داواکارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەشداریکردنی کەمینەکان لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام ئەم ڕێبازە پێچەوانەی ئایدۆلۆژیا کەسایەتییەکانی نمونەی شەرعە، کە بە هەڵگری بیری سەلەفی-جیهادی ناسراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە