دوای ڕیککەوتنی هەرێم و عێڕاق لەسەر پرسی مووچە گۆرانکاری ڕوودەدات و مووچەی بنەڕەتی دەگۆڕێت بەشێوەیەک چەند پلەیەک زیاد دەکات و جەند پلەیەک کەم دەکات.
بەپێی هەواڵێکی میدیای پارتی، مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر دادێت، و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بۆ دانانی مووچەی بنەڕەتی کار بە یاسایی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی ژمارە 22ـی ساڵی 2008 کردووە، و دوای ئەم ڕێککەوتنە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم کار بەو یاسایە ڕابگرێت و لەسەر یاساکەی عێڕاق کار بکات.
هەربەپێی هەواڵی میدیای پارتی، گۆڕانکاری لە مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕوودەدات هەندێکیان زیاد دەکەن و هەندێکیشیان کەمدەکات، هاوکات گۆڕانکاریش لە سەرەمووچە ڕوودەدات بەمشێوەیە:
ـ بەرزترین مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەری پلە یەک دەبێت، کە 910 هەزار دینارە، بەڵام بەراورد بە مووچەکەی پێشووی، فەرمانبەری پلە یەک 38 هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتییەکەی کەمدەبێتەوە.
ـ فەرمانبەری پلە دوو، مووچە بنەڕەتییەکەی 723 هەزار دینارە، و 35 هەزار دینار لە مووچە بنەڕەتییەکەیان کەم دەبێتەوە.
ـ فەرمانبەری پلە سێ مووچە بنەڕەتییان 621 هەزار دینارە، 21 هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتی کەمدەبێتەوە و ئەبێتە 600 هەزار.
ـ فەرمانبەران لە پلەکانی چوار تاوەکو حەوت دەستکاریی ناکرێن و مووچەی بنەڕەتییان وەکو خۆی ئەمێنێتەوە.
– پلە چوار 509 هەزار ئەویش مووچەی بنەڕەتی وەک خۆی و دەستکاری ناکرێت، بەڵام تەنیا “عەلاوە”ی ساڵانەی کەمدەبێتەوە.
– پلە پێنج 429 هەزار دینار دەستکاری ناکرێت و مووچەی بنەڕەتی وەک خۆی دەبێ، تەنیا “عەلاوە”ی ساڵانەی کەمدەبێتەوە.
– پلە شەش 362 هەزار هەروەک خۆی دەمێنێتەوە، ئەمان ”عەلاوە”ی ساڵانەیان وەکو خۆیەتی.
– پلە حەوت هەر 296 هەزار وەردەگرێ.
ئەو پلە وەزیفیانەی مووچەیان زیاد دەبێت ئەمانەن:
– پلە هەشت لە 245 هەزارەوە دەبێتە 260 هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی 20 هەزار زیاد دەبێت.
– پلە نۆ لە 185 هەزارەوە دەبێتە 210 هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی 25 هەزار زیاد دەبێت.
– پلە 10 کە دوایین پلەی وەزیفییە لە مووچەی بنەڕەتی 30 هەزار دینار زیاد دەبێت، ئێستا کە 140 هەزار وەرەگرن، دەبێتە 170 هەزار دینار.
هاوکات پلە تایبەتەکانیش بەمشێوەیەیە:
بەڕێوبەری گشتی و هاوشێوەکانی لەو پلەیە، ملیۆنێک و 500 هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.
پلە تایبەتەکانیش مووچەی بنەڕەتییان دوو ملیۆن دینار دەبێت.
پلە تایبەتەکانی وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران دوو ملیۆن و 413 هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.
زیادبوونی عەلاوە (سەرمووچەی ساڵانە)
پێشتر عەلاوە لە 4 هەزار دینار دەستیپێدەكرد بۆ 20 هەزار دینار، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری كراوە و لە 3 هەزار دینار دەستپێدەكات بۆ 20 هەزار دینار ئەویش بەم شێوەیە:
ـ پلە یەك وەك خۆی هەر 20 هەزار دینارە.
ـ پلە دوو وەك خۆی هەر 17 هەزار دینار ماوەتەوە.
ـ پلە سێ لە 12 هەزارەوە بووەتە 10 هەزار دینار.
ـ فەرمانبەری پلە چوار لە 10 هەزار بووەتە 8 هەزار دینار.
ـ فەرمانبەرانی پلە پێنج لە 7 هەزار بووەتە 6 هەزار دینار.
ـ فەرمانبەری پلە شەش و حەوت وەك خۆیی 6 هەزار دینار.
ـ پلە هەشت و نۆ لە 5 هەزار دینار كەمكراوەتەوە بۆ 3 هەزار دینار.
ـ فەرمانبەری پلە 10 دەبێتە سێ هەزار دینار كە پێشتر چوار هەزار دینار بوو.
