spot_imgspot_img

سەرلەنوێ نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کرد

دوای دابەزینە خێراکەی دوێنێی نرخی زێڕ، جارێکی دیکە دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 922 دۆلار. ئەویش دوای ئەوەی دوێنی نرخەکەی بە هۆی داتاکانی هەڵاوسانی ئابووری ئەمریکاوە تا دوو هەزار و 864 دۆلار دابەزی.

هەڵکشانی نرخی زێر بۆ مەترسییەکانی پەرەسەندنی جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین دەگەڕیتەوە کە لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دەستیپێکردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 527 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 615 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 703 هەزار دینار

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە