spot_imgspot_img

دارایی عێراق بۆ تەوتینی مووچەی هەرێم بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی داوای لیستی مووچەی مانگی 1 و تەوتینی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە هەرێم دەكات.

وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێكدا، كە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی لەسەرە و ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كردووە لە بەغدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە نووسراوی تەمیلی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرن.

هەر لە نووسراوەكەدا، كە سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، هاتووە، “زانیارییەكانی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن بەپێی ئەو میكانیزمەی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیدا هاتووە”.

جەختیشكراوەتەوە، داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 1ی 2025 ڕەوانەی ئەو ژمارە حسابییە بكرێت، كە لە بانكی ناوەندی عێراق هەیە.

سۆران عومەر دەڵێت: پابەندیەکانی هەرێم زامنی بەردەوامی مووچەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٥.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە