مانگرتووان پەیامی نوێ رادەگەیەنن

وتەبیژی مانگرتووانی سلێمانی داواکاری لە هاووڵاتیان دەکەن سبەینی پشتیوانی گەورەی مانگرتووان بکەن.

وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مانگرتووان و ڕیکخراوەکان داواکاری لە خەڵکی شاری سلێمانی و سەرجەم ناوچەکان دەکەن، سبەینێ لەکاتژمیر 11 سەرجەم دوکان و بازارەکان دابخەن و پشتیوانی گەورەی مانگرتووان بکەن، هاوکات داوایانکرد لەکاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ پشتیوانی گەورە و گردبوونەوە و سەردانی فراوان بۆ مانگرتووان دووپاتبکەنەوە و ئامادەییان هەبێت لەبەردەم خێمەی مانگرتووان بۆ زیاتر فراوانبوونی ناڕەزایەتی.

هاوکات راشیگەیاند، گیانی هاوڕێیانمان لەمەترسیدایە و موزایەدە راگرن،

سیاسیانی زۆر هاتن و بەدەستی بەتاڵەوە گەڕانەوە و بەڕێزەوە مامەڵەمان لەگەڵ کردن، گەر کارێک بکرێت لەسنوور دەربجیت چونکە کاردانەوەی توندی لێدەبێتەوە، و داواکارین مرۆڤانە و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن چونکە کەیسەکە کەیسێکی مەدەنی و نیشتیمانییە.

هاوکات وتەبێژی مانگرتووان داوایەکی ئاراستەی میدیاکان کرد و دەڵێت” گیانی مانگرتووان و خەباتی مانگرتووان نەخەنە ژیر پرسیارەوە و بازرگانی بەگیانی خەڵک نەکەن و بازرگانی بەگیانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو نەکەن، چونکە ئەمە کەیسێکی مرۆڤایەتی و مەدەنییە و مەیکەنە بازرگانی”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە