spot_imgspot_img

لەسەر خانەنشینی فەرمانبەران لێپرسینەوە لە حكومەت دەكرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر خانەنشین كردنی فەرمانبەران لێپرسینەوە لە حكومەتی عێراق دەكات و جەختدەكاتەوە، كە فەرمانبەر دەبێت 60 ساڵ تەواو بكات ئەوجا خانەنشین بكرێت.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە نووسراوێكدا بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لێپرسینەوە لە حكومەت دەكات سەبارەت بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵی و تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەیوەشكردووە، سەرپێچی لە جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەكرێت، ئەوەش بەوەی، كە دەبێت بە تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵی دەبێت خانەنشین بكرێن، بەڵام لە هەندێك لە فەرمانگەكان بە چوونە ناو تەمەنی 60 ساڵی فەرمانبەران ڕەوانەی خانەنشینی دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، گشتاندن ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەكان بكەن بۆ جێبەجێ‌ كردنی دروستی یاسای خانەنشنی یەكگرتوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە