spot_imgspot_img

ئەمڕۆ نەوتە هەرزانەکەی بەغداد لەم ناوچانە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سنووری شارباژێڕ و گوندەکانی دەوروبەری نەوتی سپی ماڵان بە نرخی 60 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابەش دەکرێت، کە نەوتەکە حکومەتی عێراق دابینی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامییەتی قەزای شارباژێڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە نەوتی سپی ماڵان گوندەکانی سنووری قەزای شارباژێڕ دەگرێتەوە و دابەش دەکرێت، کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر دەدرێت و بڕی پارەکەش 60 هەزار دینارە.

1. بۆ وەرگرتنی نەوت تەنها کارتی نەوت پێویستە.

2. تەنها کارتی وەرگرتنی نەوتی سنووری قەزای شارباژێڕ کاردەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە