spot_imgspot_img

حکومەتی هەرێم سیستەمێكی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە پەیڕەو دەکات

فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە پاڵپشت بە پێناسی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم بەرهەمهێنان و بەردەستخستنی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە، کە پشتبەستووە بە پێناسی دیجیتاڵی، ڕادەگەیەنێت.

باسی لەوەشکردوەە: ئەم دەستپێشخەرییە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم جێبەجێ کراوە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی پڕۆسەیەکی سەردەمییانە بۆ ڕێکخستنی خشتە و کاروباری مووچە لە دامودەزگاکانی حکومەت.

دەشڵێت: ئامانجی ئەم سیستەمە ڕێکخستنەوەی پرۆسەی ئامادەکردنی خشتەکانی مووچەیە بەشێوەیەکی سەرانسەریی لە کەرتی گشتیدا لەڕووی کارایی و وردی و ڕوونییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەواوی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە