spot_imgspot_img

داواکاری مامۆستایانی مانگرتوو گەیشتە دەست سودانی

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داواکاری مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیاندە دەست سودانی.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڵاویکردەوە، داواکاری مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەپێی بڵاوکراوەکە، مامۆستایانی مانگرتوو داوادەکەن چارەنووسی مووچەی مانگی 12 و یەک یەکلاییبکرێتەوە و مووچەکانیان بۆ بگەڕێتەوە، هاوکات پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە و تەوتینی مووچەکانیان لەلایەن بانکە عێراقییەکانەوەبیت، هەروەها شکۆی مووچەخۆری کورد بەرزو پاریزراوو جێگیربێت.

   

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە