spot_imgspot_img

مامۆستایان خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان دەستپێدەكەن.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٣ی ٢ی ٢٠٢٥ خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی گرێبەست لە ھەولێر لە بەردەم بینای یٔەنجومەنی وەزیران لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاند، خۆپیشاندانی ڕۆژی دوو شەممە بۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستە بۆ مانگی ٨،٧ی ٢٠٢٤ و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١،١٢ و هەروەها بۆ دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی بەزۆر لادراو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی سەرجەم مووچەخۆران دابەش نەكراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی مامۆستایانی گرێبەست هێشتا مووچەی دوو مانگی 07 و 8)ی ساڵی ڕابردوویان پێ‌ نەدراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە