بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش بەهاكەی هاتە خوار 150 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕوووی لە دابەزینی زیاتر كردووە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ڕاشیگەیاند، لیرەی سووری بەرزبۆتەوە و 163 هەزار لیرە بە ملیۆنێك دیناری عێراقییە.
دەربارەی تمەن وتی، “تمە بەردەوام لە شكانە و 100 دۆلار بە 8 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە”.