spot_imgspot_img

دوای 47 ساڵ بکوژی خوێندکارێک دادگایی دەکرێت

دادگاییکردنی سەربازێکی پێشووی ئەمریکی لە ئەڵمانیا لە دەستپێدەکات بە تۆمەتی کوشتنی خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵ لە ساڵی 1978.

ئەو پیاوە ئێستا تەمەنی 70 ساڵە و لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا تەمەنی 24 ساڵ بووە و بنکەکەی لە شاری شواینفۆرتی باشووری ئەڵمانیا بووە لە ویلایەتی باڤاریا و لەوێ لە دادگا ئامادە دەبێت.

بەپیی زانیارییەکان، ئەو تۆمەتبارە لە کاتی خۆیدا پەیوەندی لەگەڵ ئەو کچەدا هەبووە و دوای ئەوەی دووگیان بووە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکەی زیاتر لە 10 چۆقۆی لێداوە و کوشتویەتی.

تۆمەتبارەکە لە ساڵی 2023 لە ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا دەستگیرکرا و دواتر ڕادەستکرایەوە.

ئەو پیاوە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاراستەی کراوە.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە هاوکاری شوێنەواری دی ئێن ئەی کە لەسەر جلوبەرگی قوربانییەکە دۆزراونەتەوە، سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی تاوانبار، بە بەکارهێنانی ڕێگەی پزیشکی دادوەری مۆدێرن کە لە کاتی تاوانەکەدا بەردەست نەبوون.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا پێی وایە بەڵگە نوێیەکان بەڵگەی یەکلاکەرەوەن بۆ تاوانبارکردن.

بەپێی یاسای ئەڵمانیا، هەموو تاوانەکان – جگە لە کوشتن یاسای بەسەرچوونیان بۆ دانراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە