لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك لەلایەن درۆنێكی توركیاوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە.
شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە گردجان لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە بەهۆی بۆردومان كردنی لەلایەن درۆنی توركیاوە.
وتیشی، “گەیشتووینەتە شوێنی ڕووداوەكە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەوری ناوچەكە گەمارۆ دراوە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
