spot_imgspot_img

فۆڕمی دامەزراندن لە هەرێم ڕاگەیەنرا

زانكۆی چەرموو لە گەرمیان فۆڕمی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان بڵاوكردەوە، كە بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن، بەڵام بە مەرجێك خەڵكی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بن.

بەڕێوەبەرێتی تۆماری گشتی زانکۆی چەرموو لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو خوێندکارانەی دانیشتووی سنوری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ن، لە بەشەکانی (زانستی تاقیگەی پزیشکی، کیمیای دەرمانسازی و فیزیای پزیشکی )لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرێتی تۆمار/ هۆبەی بڕوانامەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تەنیا دەرچووانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ سەردانی بکەن و پێداویستییەکانی: کارتی نیستیمان و کارتی زانیاری و فۆڕمی خۆراكیان پێ‌ بێت.

بەپێی نووسراوەكە، كە لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمەوە گشتاندنی پێكراوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی ساڵی 2023- 2024ی سەرجەم كۆلێژ و بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان داوە، كە لە زانكۆكانی هەرێم دەرچوون و خەڵكی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە