لە كرێچی شووقەیەكەوە بۆ بەناوبانگبوون

 

لە یاری نێوان لیڤەرپوڵ و برینتفۆرد، كچێك سەرنجی هەمووانی ڕاكێشا بە بڵاوكردنەوەی وێنەی شووقەكەی، كە بەسەر یاریگای یانەی برینتفۆرد دا، دەڕوانێت.

ڕۆژنامەكانی (ئینگلتەرا) بڵاویانكردۆتەوە، ناوۆمی ئۆبرهاوزەر لە شووقەیەكدا دەژی، كە دەروانێت بەسەر یاریگای یانەی برینتفۆرددا و لەكاتی یاری لیڤەرپوڵ وێنەكانی بڵاوكردۆتەوە بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری كوڕ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوای ژووانبەستنیان لێكردوە.

ڕۆژنامەكانی (ئینگلتەرا) بڵاویانکردووەتەوە؛ ئەو كچە مانگانە 1200 جونەیهی ئیستەرلینی كرێ دەدات، بەڵام پاش ئەوەی دەستیكرد بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئێستا 17000 فۆڵەوەری بۆ زیادبووە.

ناوۆمی لەوبارەیەوە بە (دەیلی مەیل) وتووە، بەهۆی شووقەكەمەوە چەندین نامەم بۆ هاتووە و داوای خۆشەویستی یان هاوسەرگیریم لێدەكەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە