spot_imgspot_img

وەزارەتی ناوخۆ دوابڕیاری لەسەر مۆڵەتی شۆفێری ڕاگەیاند

وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە

دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەکاتەوە.

 

چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێکی میدیاکان دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە لە 01ـی مانگی داهاتووەوە ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەکرێت؛ دیارترینیان وانە خوێندنە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ و شۆفێریکردنە بۆ ماوەی 12 ڕۆژ و زیاترکردنی ڕسوماتەکانە.

هیچ بنەمایەکی نییە

ئەمڕۆ هەینی 17-01-2025، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ (ڕووداو) ڕایگەیاندووە، “دەنگۆی گۆڕانکاری لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری ڕەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە”.

 

وتوشیەتی، هەموو کەسێک مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەیە بەو مەرجەی بۆ مۆڵەتی شۆفێری جۆری تایبەت تەمەنی 18 ساڵی تێپەڕاندبێت و بۆ مۆڵەتی گشتیش تەمەنی 20 ساڵ زیاتر بێت؛ هەروەها مەرجە تەندروستییەکانی تێدا بێت و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراق بێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە