نیسان و هۆندا یەكدەگرن

پشكەكانی نیسان بەرزبووەوە

بەهۆی بڕیاری یەكگرتنی هەردوو كۆمپانیای نیسان و هۆندای ژاپۆنی، پشكەكانی نیسان لە بۆرسە بەڕێژەی 22% بەرزبووەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (نیکای)ی ژاپۆنی، هەردوو كۆمپانیای هۆندا و نیسان بە فەرمی دانوستان لەسەر یەکگرتنەوە لە نێوانیاندا دەکەن و ئەگەر یەکگرتنەوەکە ڕووبدات، ئەوا دەبنە خاوەنی کۆمپانیایەکی ٥٤ ملیار دۆلاری و ساڵانە ٧.٤ ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن.

 

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئەو دوو كۆمپانیایە دوای یەكگرتنیان، دەبنە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێل لە جیهاندا لە دوای تۆیۆتا و ڤۆڵکسواگن.

یەکگرتنەکە فراوان دەبێت

بەپێی سەرچاوەکان، پێدەچێت ئەم یەکگرتنە کۆمپانیای میتسوبیشی-ش لەخۆبگرێت.

 

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە، لە بۆرسەی ژاپۆن پشکەکانی نیسان بەڕێژەی 22% بەرزبووەوە، دوای ئەوەی وەبەرهێنەران پێشوازییان لێکرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە