شێوەزاری کرمانجی
گوگڵ شێوەزاری کرمانجی وەک زمانێکێکی فەرمی لە سووریا ناساند.
بۆکان جاف دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراود سۆرس لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، گوگڵ شێوەزاری کرمانجی وەک زمانێک ناساندووە کە لە سووریا قسەی پێدەکرێت.
گفتوگۆ بكەن
بۆكان جاف گەنجێكی كوردە و شارەزای “ئای تی”یە، ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی زیادكردنی زمانی كوردییە لە گوگڵ و ئەپەكانی ئینتەرنێت، و ئەمڕۆش سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتەی ڕاگەیاند.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر گوگڵ شێوەزارى سۆرانیشی بۆ وەرگێڕان و تەواوی بەرنامەكانی دیکە زیادكردووە، و ئێستە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، دەتوانن بە زمانی كوردی – شێوەزاری کرمانجی لە گوگڵ گفتوگۆ بكەن و بەكاری بێنن.
هاوکات بۆکان جاف، لەماوەکانی پێشوودا کەمپینێکی بۆ زیادکردنی ئاڵای کوردستان بۆ ئیمۆجییەکان ڕاگەیاندوو پشتیوانی زۆری لێکرا، و رایگەیاند ئەم هەڵمەتە کاتی دەوێت و بە ئومێدین ئەنجامی باشی هەبێت و ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت.

