spot_imgspot_img

کڵاشنیکۆڤ؛ درۆنی خۆکوژ بەرهەم دەهێنێت

پەردە لەسەر چەندین بەرهەمی نوێ لادەدرێت

کۆمپانیای کڵاشنیکۆڤ بۆ یەکەمین جار درۆنێکی خۆکوژ بە چەندین تەکنەلۆجیای پێشکەوتووەوە بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیای کڵاشنیکۆڤی ڕووسی، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی چەک و پێداویستیی سەربازی، لە بەیاننامەیەکیدا، پێگەی فەرمی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، ” لە پێشانگای IDEX2025 کە لە 17 بۆ 21ـی شوبات لە دوبەی دەکرێتەوە، پەردە لەسەر چەندین بەرهەمی نوێ لادەدرێت و بۆ یەکەمین جاریش کۆمپانیاکە درۆنی خۆکوژی جۆری KUB-2-E پشتبەست بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بەرهەمهێناوە”.

درۆنەکە لە جۆری خۆکوژە

ئاشکراشی کردووە، درۆنەکە لە جۆری خۆکوژە و لەڕێی سەکۆی تایبەت و هەلیکۆپتەریشەوە هەڵدەدرێت.

دەشڵێت: درۆنەكە سیستمی ڕاداریی هەیە و بە رۆژ و شەو و لە کەشوهەوای سەختیشدا لەتوانایدایە ئامانجەکانی بدۆزێتەوە و بیانپێکێت.

لە چرکەیەکدا 15 مەتر دەبڕێت

كۆمپانیا ڕووسییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، کێشی درۆنەکە 10 کیلۆگرامە و لە چرکەیەکدا 15 مەتر دەبڕێت، هەروەها دەتوانێت لە 40 پلەی ژێر سفری سەدی و 50 پلەی سەدیدا بەبێ کێشە بفڕێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە