ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، خەمباری خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بەو “ڕەوشە قورسەی گەلی عیراقی تێدا دەژی”، ڕەتیشیدەكاتەوە لەمساڵدا بتوانێت سەردانی وڵاتەكە بكات.

لەكاتی سڵاوكردن و لە كۆتایی چاوپێكەوتنە كراوەكانی چوار شەممە لەگەڵ خەڵك لە گۆڕەپانی قەدیس بوترس لە ڤاتیكان، پاپا فرانسیس پەیامێكی بۆ عیراقییەكان ڕاوانە كرد و وتی:”من زۆر لەئێوەوە نزیكم، چونكە ئێوە لە گۆڕەپانی شەڕدان، ئێوە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن”.

لە پەیامەكەیدا، پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند”نوێژ لەپێناو ئاشتی لە وڵاتەكەتاندا دەكەم كە بڕیار بوو لەم ساڵدا سەردانی بكەم”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەفەرمی بانگهێشتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی كرد، تا سەردانی عیراق بكات.

پێشتر لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرابۆوە هاتبوو”جەنابی سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازی لە كاردیناڵ مار لویس رۆفایل بەتریاركی بابل، ئاماژەی بە نامەیەك كردبوو كە بۆ قەداسەتی پاپای ناردووە، و تێیدا باسی لە گرنگی سەردانە مێژووییەكەی كردووە كە پشتيوانی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ عیراق و واتایەكی گەورەی دەبێت، وێڕای كاریگەریی لەڕووى پتەوكردنی شیرازەی كۆمەڵایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراق”.

عێراق

سیانیان كوردن
زورفی 4 وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی دەهێڵێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە سیاسییەكان ڕایدەگەیەنن، عەدنان زورفی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 4 وەزیری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، سەرلەنوێ‌ بۆ كابینەكەی كاندید دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوە سیاسییەكان بە میدیاكانی عیراقیان ڕاگەیاندووە”زورفی بڕیاریداوە یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ لە پۆستەكەی خۆیدا بهێڵێتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هەروەها سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بڕیاریداوە سێ‌ وەزیری كوردیش لە پۆستەكانیاندا بهێڵێتەوە، كە بریتین لە فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و پەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و فاروق ئەمین شوانی، وەزیری داد”.

عەدنان زورفی كە لە 17ی ئاداری ڕابردوو لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر ڕاسپێردرا، داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، دانیشتنێك بۆ بەخشینی متمانە بە كابینە وەزارییەكەی دیاریی بكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

91 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا لە عیراقدا ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی 91 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی یەك‌ كەس دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمشێوەیە ژمارەی تووشبوان لەئێستادا لە عیراق گەیشتە 1122 كەس.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 91 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستَیدا هاتووە”توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا ڕەسافە: 13 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 7 حاڵەت، بەسرە: 6 حاڵەت، نەجەف: 44 حاڵەت، زیقار: 5 حاڵەت، هەولێر: 5 ، سلێمانی:3 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، دهۆك: 3 حاڵەت، موسەننا: 2 حاڵەت تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ڕەتیكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراوە.
هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 29 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: كەربەلا: 1 حاڵەت، واست: 5 حاڵەت، بەسرە: 4 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، هەولێر: 1 حاڵەت، سلێمانی: 16 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، تائێستا كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 1122 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 65 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 373 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێنجی تر لە قۆناغی دامەزراندان
شەش تاقیگە لە عیراق پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا شەش تاقیگە لە عیراقدا پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، پێنجی تریش لە پارێزگەكاندا لە قۆناغی دامەزراندان.

دكتۆر جاسم فەلاحی بریكاری وەزارەتی تەتددرستی بۆ كاروباری ژینگە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەزارەتی تەندروستی بۆ سوككردنی گوشار لەسەر تاقیگەی تەندروستی ناوەندی، وزەی تاقیگەكانی بۆ پشكنینی گومانلێكراوان بە ڤاسرۆسی كۆرۆنا، فراوان دەكات”.

بە وتەی فەلاحی”عیراق لەئێستادا 6 تاقیگەی بۆ پشكنینی كۆرۆنا هەیە لە بەغدا و بەسرە و نەجەف”، ئاماژەی بەو جموجۆڵانەش كرد كە بۆ “فراوانكردنی تاقیگەكان لە پارێزگەكاندا خراونەتەگەڕ”.

بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق بۆ كاروباری ژینگە دەڵێت”پێنج تاقیگە لە قۆناغی دامەزراندان و لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا لە پارێزگەكانی كەركوك و ئەنبار و نینەوا و واست و دیوانیە تەواودەكرێن، عیراق هەنگاوەكانی خێراتر كردووە بۆ بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ چاودێری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە وەك بەشێك لە شانەی قەیران لە عیراقدا كارەكانی درێژەپێدەدات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان