ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە دهۆك ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەكە، ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورت كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگەی دهۆكەوە بڵاوكرایەوە”بوونی حاڵەتی گوماناوی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای زاخۆ و هەموو ناوچەكانی پارێزگەی دهۆك، ڕەتدەكەینەوە”.

بڵاوكردنەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگەی دهۆك لەكاتێكدایە كە پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگەی دهۆك، بڵاوكرایەوە.

وێڕای تۆماركردنی حاڵەتێكی توشبوون لە پارێزگەی نەجەف و چوار حاڵەتی تر لە پارێزگەی كەركوك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرچاوە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكەنەوە، تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركرابێت.

کوردستان

حكومەتی هەرێم جۆری سزای ئەو ماڵانەی پرسەیان داناوە ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان جۆری ئەو سزایە ئاشكرادەكات، كە لە یاسای سزادانی عیراق دیاری كراوە بۆ ئەو كەسانەی قەدەغەی هاتووچۆ و بڕیاری قەدەغەی پرسە دەشكێنن و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەشڵێت: “سزاكەی بەندكردنە”.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەوانەی پرسەیان داناوە بە نابەرپرسیارانە و بێ گوێدانە بڕیارەكانی قەدەغەكردنی پرسە و بوونەتە ھۆی تووشبوونی خەلكێكی زۆر، سەرەڕای ماڵوێرانی بۆ خۆیان و خێزان و منداڵ و كەسوكار و ھاوشاریەكانیان تاوانێكی گەورەی جینایاتیشتیان ئەنجامداوە، كە سزاكەی بەندكردنە، بە گوێرەی یاسای سزادان.

وەك سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرای كردوو، دوو ماددە لە یاسای سزادان ئەو جۆە تاوانە دەگرێتەوە، كە ئەمانەن:

ماددەی ٣٦٨: ئەو كەسانەی بە ئەنقەست مەترسی دروست دەكەن لەسەر تەندروستی گشتی و بەهۆیانەوە نەخۆشیەكی مەترسیدار لەسەر ژیانی خەڵك بڵاو دەكەنەوە، ئەوا سزا دەدەرێن بە بەندكردن بۆ ماوەیەك لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام ئەگەر ببنە هۆی مردنی كەسێك یان لەكاركەوتنی درێژخایانی ھەر بەشێكی جەستەی ئەوا سزاكەی توندتر دەكرێت.

ماددەی ۳٦۹: ئەگەر ئەو كردارانە بەئەنقەست نەبێت و ئەنجامی ئیھمالی و گوێپێنەدان بێت، ئەوا سزاكەی بەندكردن و غەرامەیە، بەڵام ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵەی ئیھمالی و گوێپێنەدانەوە، كە مەترسی لەسەر تەندروستی خەڵك دروست كردووە كەسێك بمرێت یان تووشی لەكاركەوتنی درێژخایەنی ھەر بەشێكی جەستەی بێت ئەوە حوكمی بكوژ یان ئازاردەری بەھەڵەی بەسەردا دەسەپێندرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەكانی سلێمانی پلان بۆ دوای ٤٨ كاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ھاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەكاری كردووە بۆ جێبەجێكردنی پلانی دوای ٤٨ كاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ و سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكانیش دەڵێت: “شێوازی كاركردنی ماركێت و نانەوا و سەمونخانەكان لەئەگەری كردنەوەیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبوونەوەی لیژنە ھاوبەشەكان و ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی و كۆمپانیای خۆراك لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕۆژانی دوای كۆتایی ھێنانی ٤٨ كاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاند، پلانێكی نوێمان داناوە و ئامادەسازی تەواو كراوە بۆ شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی خۆراك و كردنەوەی نانەوا و فڕنی سەموون و ماركێت و گۆشتفرۆش و میوەفرۆشەكان و عەلوەی سلێمانی.

جەختیشی كردەوە، كە بەگشتی پلان دانراوە بۆ ڕێكخستنی ژیانی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ كاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ.

سەرۆكی لیژنە ھاوبەشەكان وتیشی، “لەئەگەری كردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی كاركردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەوی بەرات و 15ی شەعبان دیاریكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەوی بەرات دەكاتە شەوی 15ی شەعبان (نیوەی مانگی شەعبان)، كە تەنها نزیكەی 15 ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی ڕەمەزانى پیرۆز و شەوەكەشی بە “شەوی بەرات” ناسراوە.

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی (هجری) سعودیە، ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی شەعبان-ە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژی چوار شەممە 15ی شەعبانە (8-4-2020)، واتە شەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوار شەممە (شەوی 8 لەسەر 9ی نیسان) شەوی “بەرات”ە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بەلام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

شەوی بەرات منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن بۆ كۆكردنەوەی نوقڵ و شیرینی و ڕۆژی دواتریش، كە 15ی شەعبان دەكات زۆرینەی موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام لەمساڵدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە پێدەچێت بەڕێژەیەكی زۆر كەم ئەو یادی بەرات-ە بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان