ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ناوی كاندیدەكانی كابینە وەزارییەكەی عەللاوی ئاشكرا دەكرێن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو ناوانە ئاشكرا دەكات كە پێشبینی دەكرێت، لەلایەن محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوەوە پێشكەش بكرێن، تا بۆ كابینە وەزارییەكەی دەنگییان لەسەر بدرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پێدەچێت عەللاوی ئەم ناوانەی خوارەوە بۆ بەردەم پەرلەمان پێشكەش بكات تا دەنگییان لەسەر بدرێت:”زەینەب عەبدولساحیب عەبود وەزیری پەیوەندییەكان، قوسەی عبدولموحسین بۆ وەزیری بەرگری، جابر حەبیب جابر بۆ وەزارەتی دەرەوە، موزر زەكی وەزیری تەندروستی، مازن موحسین حەكیم بۆ وەزارەتی پەروەردە، موزاحم خەیات بۆ وزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، واسق هاشمی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەحمەد مەكی راجی كوبە بۆ وەزارەتی گواستنەوە”.

هەروەەها هەریەك لە:”باسم جەمیل بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و حسێن چەلەبی بۆ وەزیری نەوت، و نەزیر عەباس ئەنساری بۆ وەزیری داهاتە ئاوییەكان و شاكر عبدولئەمیر بۆ وەزیری كشتوكاڵ و مەزهەر محەمەد ساڵح، ومحەمەد ئەمین عەلوانی، و خالید بەتال نەجم، كاندیدن بۆ وەزارەتی پلاندانان، یوسف محەمەد مەحمود مەشهەدانی بۆ وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و چاسب عبدلزەهرە بۆ وەزیرە كارەبا و ریاز خەزرەجی بۆ وزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ئەحمەد وەلید عبدلڕحمان بۆ وەزیری لاوان و وەرزش و سوندس عومەر عەلی بۆ وزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دیاریی كراون”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە 1ی شوباتی 2020، لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ڕاسپێردرا.

عێراق

“هەفتەی داهاتوو دەنگ بە كابینەكەی زورفی دەدرێت”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق لەسەر متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە، چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتووش ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئاشكرا دەكرێت.
وتیشی”زورفی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیوێتی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت لە كوتلە جیاوازەكان، دەنگی پەڕلەمانتارانیش دووورە لە بڕیاری حزبە سیاسییەكانی عیراق”.
ناوبراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی دوێنێ شەممە بەرنامەی كابینەكەی دایە سەرۆكی پەڕلەمان و چەندین لایەنی جیاوازی حوكمڕانی عیراقی لەخۆی گرتبوو.
پێنج هاوپەیمانی ڕێگرن لە پێكهێنانی حكومەت بە سەۆكایەتی زورفی، بەڵام زورفی بەبێ ئەوەی داوای پشتیوانیان لێبكات لە هەوڵدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
(خەڵك) پەیوەندی بە چەند پەڕلەمانتارێكی كوردستانەوە كرد، بەڵام هەریەكەیان بە بیانووی خراپی دۆخەكەوە هیچ ڕوونكردەوەیەكیان لەسەر هەڵوێستی كورد نەدا.
بەپێی زانیارییەكان، لایەنە شیعییەكان لەسەر زورفی هاوڕا نین و كێشەیان لەگەڵی هەیە، كوردیش نایەوێت لەبەر زورفی پەیوەندییەكانی لەگەڵ شیعە تێكبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای دیالە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ كە تووشی كۆرۆنا ببوو، بە قەزای بەلەدروز گیانی لە دەست دا.

ڕوونیشیكردەوە ئەو هاووڵاتییە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ئێوارەی شەممە تووشبوونیان بە كۆرۆنا یەكلاببووەوە.

دوێنێ شەممە سێ حاڵەتی گیان لە دەست دان لە سلێمانی، بەغدا و بەسڕە ڕاگەیەندرا.

تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و نزیكەی 60 كەسیان گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەسیش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی دەرچوونی پشكنینەكان لە تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، دەركەوت 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 3 كەس لە بەغدا و 9 كەس لە بەسرە و لە نەجەف 34 كەس و سلێمانی 4 كەس و هەولێر 6 كەس و دیالە 1 كەس و موسەنا 1 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كۆرۆناوە دوو كەس لە بەسرە و بەغدا گیانیان لەدەستداوە و 33 كەسیش چاكبوونەتەوە بەمجۆرە (نەجەف 4 كەس و شاری پزیشكی 2 كەس و بەسرە 12 كەس و هەولێر 6 كەس و دهۆك 6 كەس و نەینەوا كەسێك و واست 2 كەس).

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 878 كەس و كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 56 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە 259 كەسن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان