ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆی گشتی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 80 هەزار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە 33 دەوڵەتدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند”80890 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە 33 دەوڵەتدا تۆماركراون، زیادبوونی حاڵەتەكانی ژمارەی توشبوانیش مایەی نیگەرانییەكی زۆرە”.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دەدات لە “بەكارهێنانی بێهودەی گوزارشتی پەتای جیهانی بۆ وەسفكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دەبێتە مایەی زیابوونی مەترسییە بێ پاساوەكان”.

بە وتەی گیبریسۆس”بەكارهێنانی گوزارشتی پەتای جیهانی، مانای ئەوە دەگەیەنێت كە دەسەڵاتدارانى تەندروستى دەستەوستانن لە بەرگرتن بە ڤایرۆسەكە، ئەمەش ڕاست نییە”.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێیوایە، “زیادبوونی لەناكاوی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا و ئێران و كۆریای باشوور، مایەی نیگەرانییەكی زۆرە”.

جیهان

پنتاگۆن لە پڕۆژەیدایە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) لە پڕۆژەیدایە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

لە پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەمریكا ئاماژە بەسەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دراوە، ئەمەش بەهۆی كڕینی سیستمی مووشەكی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لە ڕوسیا.

هەر لە پڕۆژە یاساكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: دەبێت سەرۆكی ئەمریكا بەلایەنی كەمەوە 5 ڕێكاری توند وەك سزا بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر لەماوەی كەمتر لە 30 ڕۆژ دوای پەسەندكردن پڕۆژە یاساكە.

بڕیاریشە لە قۆناغی یەكەمدا سزاكان هەموو ئەو لێپرسراوانە بگرێتەوە كە ڕۆڵیان هەبووە لە كڕینی ئەو سیستمە مووشەكییەی ڕوسیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بایدن یەكەم هەڵوێستی بەرامبەر ئێران ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (سی. ئێن ئێن) ڕەخنەی لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی گرت بەرامبەر ئێران بەتایبەت لە كشانەوەی واشنتن لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015ی نێوان گروپی 5+1 و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر تاران.

بایدن ڕایگەیاند، ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كشاوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یەكلاكەرەوە و توند بگرێتەبەر، بەڵام كارەكە بۆتە هۆی ئەوەی ئێران توانای زیاتر ببێت بۆ دەستكەوتنی پێداویستییەكانی چەكی ئەتۆمی و لەوە نزیك بۆتەوە ببێتە خاوەنی ئەو پێكهاتانەی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی پێویستن.

جەختیشی كردەوە، كە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك ڕێگا بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

سەبارەت بە كوژرانی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران، جۆ بایدن وتی، “كوژرانی موحسین فەخری زادە دەبێتە هۆی ئاڵۆزكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 13 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13341 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13341 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 347 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 16 هەزار و 835 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 49 هەزار و 695 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان