ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندان دەكرێت بۆ داخستنی مەرزی مونزریە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی خۆجێی لە پارێزگەی دیالە ڕايدەگەیەنێت، بۆ مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆپیشاندان بۆ داخستنی مەرزی سنوری مونزریە دەكرێت لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”ژمارەیەك لە دانیشتوانی خانەقین، لە نزیك مەرزی مونزریەی سنوری لەگەڵ ئێران، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست لەپێناو داخستنی تەواوەتی مەرزەكە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”یاریدەدەری بەڕێوەبەری مەرزی مونزریە، چاوی بە خۆپیشاندەران كەوتووە و بۆی ڕونكردونەتەوە كە مەرزەكە بەشێوەیەكی تەواوەتی بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتنی ئێرانییەكاندا داخراوە، تەنیا بۆ ئەو عیراقیانە كراوەیە كە لە ئێران دەگەڕێنەوە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەوانەی دەگەڕێنەوە لە ئێران، لەلایەن تیمەكانی تەندروستی مەرزەكەوە بەر لە هاتنەناوەوەیان پشكنینیان بۆ دەكرێت، تا دڵنیابن لەوەی كە توشی كۆرۆنا نەبوون”.

سەرچاوەكە ئاماژە بە هاتنەناوەوەی ڕۆژانەی 250 بۆ 300 عیراقی دەكات لەو مەرزەوە بۆ نێو وڵات.

عێراق

“هەفتەی داهاتوو دەنگ بە كابینەكەی زورفی دەدرێت”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق لەسەر متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە، چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتووش ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئاشكرا دەكرێت.
وتیشی”زورفی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیوێتی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت لە كوتلە جیاوازەكان، دەنگی پەڕلەمانتارانیش دووورە لە بڕیاری حزبە سیاسییەكانی عیراق”.
ناوبراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی دوێنێ شەممە بەرنامەی كابینەكەی دایە سەرۆكی پەڕلەمان و چەندین لایەنی جیاوازی حوكمڕانی عیراقی لەخۆی گرتبوو.
پێنج هاوپەیمانی ڕێگرن لە پێكهێنانی حكومەت بە سەۆكایەتی زورفی، بەڵام زورفی بەبێ ئەوەی داوای پشتیوانیان لێبكات لە هەوڵدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
(خەڵك) پەیوەندی بە چەند پەڕلەمانتارێكی كوردستانەوە كرد، بەڵام هەریەكەیان بە بیانووی خراپی دۆخەكەوە هیچ ڕوونكردەوەیەكیان لەسەر هەڵوێستی كورد نەدا.
بەپێی زانیارییەكان، لایەنە شیعییەكان لەسەر زورفی هاوڕا نین و كێشەیان لەگەڵی هەیە، كوردیش نایەوێت لەبەر زورفی پەیوەندییەكانی لەگەڵ شیعە تێكبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای دیالە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ كە تووشی كۆرۆنا ببوو، بە قەزای بەلەدروز گیانی لە دەست دا.

ڕوونیشیكردەوە ئەو هاووڵاتییە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ئێوارەی شەممە تووشبوونیان بە كۆرۆنا یەكلاببووەوە.

دوێنێ شەممە سێ حاڵەتی گیان لە دەست دان لە سلێمانی، بەغدا و بەسڕە ڕاگەیەندرا.

تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و نزیكەی 60 كەسیان گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەسیش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی دەرچوونی پشكنینەكان لە تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، دەركەوت 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 3 كەس لە بەغدا و 9 كەس لە بەسرە و لە نەجەف 34 كەس و سلێمانی 4 كەس و هەولێر 6 كەس و دیالە 1 كەس و موسەنا 1 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كۆرۆناوە دوو كەس لە بەسرە و بەغدا گیانیان لەدەستداوە و 33 كەسیش چاكبوونەتەوە بەمجۆرە (نەجەف 4 كەس و شاری پزیشكی 2 كەس و بەسرە 12 كەس و هەولێر 6 كەس و دهۆك 6 كەس و نەینەوا كەسێك و واست 2 كەس).

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 878 كەس و كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 56 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە 259 كەسن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان