“کورد، لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە”

 

لەگەڵ کورد، بەیەکەوە وڵاتێک بنیاددەنێین

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ کورددا بەیەکەوە وڵاتێک بنیاددەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.

 

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پەیامی بە کوردی لە ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە یەکسانی و دادپەروەریی دەکاتەوە.

کورد، رەنگاوڕەنگیی گەلی سووریا زیاد دەکەن

شەیبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “کورد لە سووریا جوانی و رووناکی لە رەنگاوڕەنگیی گەلی سووریا زیاد دەکەن. کورد لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە”. وەزیری دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاند، لەگەڵ کورد “بەیەکەوە وڵاتێک بنیاددەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن”.

 

شەیبانی کە بە ڕەچەڵەک کوردە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و کۆنترۆڵکردنی سووریا لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە، پۆستی وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێدا وەرگرتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە