ترەمپ هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات

 

هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا دەکات ئەگەر هاتوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی وڵاتەکە

ئامادە نەبێت لە بارەی ئۆکرایناوە دانوستان بکات.

دەبێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێدەچێت سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنم ئەگەرهاتوو ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ قسەکردن لەسەر دۆسیەی ئۆکراینا.

پێشتر ڤلادیمێر پوتین چەند کاتژمێرێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئاماژەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئۆکراینا.

ڕۆژی سێشەممە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر بڕیارێک کە لە سیاسەتی نوێی دەرەوەی ئەمریکا دەدرێت دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئایا ئەم بڕیارە ئەمریکا بەهێزتر و ئارامتر و درەوشاوەتر دەکات؟”

چاو بە هەموو سیاسەتەکان و هاوکارییەکاندا دەخشێننە

ڕاشیگەیاند، کاتێک ئەو سیاسەتە جێبەجێ دەکەن کە وەڵامی پرسیارەکان بەڵێ بێت و ئەوەشی خستەڕوو؛ چاو بە هەموو سیاسەتەکان و هاوکارییەکاندا دەخشێننە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە