spot_imgspot_img

“شەڕی مان و نەمانی تەوتین دەکەین”

بایکۆت و شەڕی مان و نەمان لە پێناو تەوتین دەکەین

دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داکۆکیکردن لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی بایکۆت و تەوتین لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، “لەیەکشەممەوە بایکۆت و شەڕی مان و نەمان لە پێناو تەوتین دەکەین”.

 

دڵشاد میرانی، پێشتر لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، حکومەت شۆک دەکەین، مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن، بەجۆرێک حکومەت بەئاگا بێتەوە و بزانێت ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران چۆنە.

حکومەتی هەرێم تووشی شۆک دەکەین

دڵشاد میرانی ڕاشیگەیاندبوو، ” بەرنامەمان هەیە لەگەڵ سەرجەم گرووپە ناڕازییەکان فیدراسیۆنێکی گەورە دروستدەکەین و بە دڵنیاییەوە  بڕیارێک دەدەین کە حکومەتی هەرێم تووشی شۆک دەکەین”.

 

دەشڵێت” لەسایەی حکومەتی هەرێم دا خوێندکاران باجی دابەزینی کوالێتی خوێندنیان دەدەن، چارەنووسیان وەک دایک و باوک و مامۆستایان و فەرمانبەران ڕەش و نادیارە، ئەوانیش باجی ئەم دۆخەی ئێستا دەدەن”.

 

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی یەک چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە و هێشتا مامۆستایان و فەرمانبەران مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە