spot_imgspot_img

دوو پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دراوەتە بەغدا

شاندی هەردوولا کۆدەبنەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و داهات داوە بە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممەش شاندی هەردوولا کۆدەبنەوە.

حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه‌

خه‌لیل دۆسکی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کەناڵی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه‌، له‌وانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ بكات.

حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەران بە تەواویی خەرج بکات

وتیشی، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌ و پشكی هه‌رێمیش وتی: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ شاندێکی هه‌رێمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە