دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتی خۆبەخشیی پاککردنەوەی زێی دووکان – قەشقۆڵی ڕادەگەیەنێت.
زێی دووکان سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە بۆ چەندین شار و شارۆچکە، لەوانە سلێمانی، دووکان، چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەریان. بەم هۆیەوە، هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ئەم بەشە گرنگەی زێی دووکان، کاریگەرییەکی ئەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگە و تەندروستیی هەزاران دانیشتووی ناوچەکە دەبێت.
ئەم هەڵمەتە خۆبەخشییە پڕ بایەخە لە ڕۆژی یەکشەممە، 29/9/2024، بەڕێوە دەچێت.
