ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی عیراق، كورد بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بە بێ كورد حكومەتی عیراق تێناپەڕێت.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرشلەمانی عیراق سبەینێ پێنج شەممەی دیاریكردووە بۆ متمانەدان بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی و تا ئێستاش كورد یەكلا نەبووەتەوە لە بەشداریكردنی لەو حكومەتە.

سەلیم شوشكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و ئەمڕۆ بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدرێت.

وتیشی”پێموایە بەبێ كورد ئەو حكومەتە ناڕوات، چونكە عەللاوی و شیعە و سونە و ئێران و ئەمریكییەكانیش نایانەوێت حكومەتێك بێ كورد دابمەزرێت، چونكە ئەو حكومەتە بۆ ئەوە دادەمەزرێت كێشەكان كەم بكرێتەوە، ئەگەر كێشەیەكیتر زیاد بكرێت كەواتە هیچ نەكراوە”.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەشداریمان نەكرد، پێكەوە بڕیارێك دەدەن.

عێراق

میدیاكان: باڵیۆزی ئەمریكا بەغدای جێهێشت

خەڵك – بەشی هەواڵ

میدیاكان بڵاویان كردەوە، باڵیۆزی‌ ئەمریكا بەغدای‌ پایتەختی‌ عیراقی‌ بەجێهێشتووە و ڕوویكردووەتە كونسوڵخانەی‌ وڵاتەكەی‌ لە هەولێر.

كەناڵی‌ سكای‌ نیوز لە هەواڵێكی‌ بەپەلەدا ڕایگەیاند، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی‌ ئەمریكا لە عیراق بەغدای‌ بەجێهێشت و ڕوویكردە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر.

كەناڵەكە ئاماژەی بەوشداوە:”سبەینێ‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا لە بەغدا دەردەكرێت”.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ ڕاگەیەنراوێكی‌ فەڕمی‌ لە بارەی‌ ئەو هەواڵە بڵاونەكراوەتەوە و هیچ لایەنێكی‌ فەڕمییش پشتڕاستی‌ نەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خوێندن لە ناو پۆل دەست پێدەكاتەوە
پەروەردەی عیراق چەند بڕیارێك بۆ مامۆستایان و خوێندكاران دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بە دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان بەشێوەی (بەش بەش) و بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و تەناوب بۆ مامۆستایان و هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە.

تعمە لعێبی، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕایگەیاندووە، كە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی و ڕێككەوتن كراوە و هەر ئەمڕۆ یەك شەممە 27ی ئەیلول وەزارەت پلانی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی تەواو كردووە و بەم زووانە بە بڕیاری فەرمی بڵاویدەكاتەوە.

ئاشكراشی كرد، كە بڕیار دراوە خوێندن لەناو پۆل بێت و هەر پۆلێك لە هەفتەیەكدا دوو ڕۆژ بچن بۆ خویێندنگە بۆ وانە خوێندن و هەر پۆلێكیش لە 15 خوێندكار زیاتری تێدا نەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە شێوازی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكرێت پەیڕەو بكرایە، بەڵام جێبەجێ‌ كردنی قورس بوو، چونكە پێویستی بە ئینتەرنێتی بەهێز بوو تاوەكو زانیارییەكان بە باشی بگەن بە خوێندكاران، بۆیە ئەو كارەش وەك نیمچە ئەستەم وایە.

وتیشی، “بڕیاریش دراوە پشووی ڕۆژانی شەممە هەڵوەشێنرێتەوە تاوەكو هەموو ڕۆژەكان بە تەناوب دەوامی خوێندن بكرێت و پڕۆگرامی خوێندنیش بۆ خوێندكاران كەم بكرێتەوە، كە ئەوەش لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و وەزارەتی پەروەردەوە بڕیاری لێ‌ دەدرێت”.

جەختیشی كردەوە، كە ئەو بڕیار و ڕێكارانە بۆ خوێندنگە ئەهلییەكانیشە و دەبێت ئەوانیش پابەندبن پێوەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێژەی  80%ی تووشبووان چاكبوونەوە
مردن بە كۆرۆنا لە عیراق بۆ كەمترین ئاست دابەزی 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3481 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3755 كەسیش چاكبوونەتەوە و 55 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 543 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3481 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 149 و هەولێر 191 و كەركوك 83 و دهۆك 176 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3755 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، بەوەش كۆی گشتی گەیشتۆتە 280 هەزار و 673 كەس و بەڕێژەی 80%ی تووشبووان چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 55 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8990 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان