ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

19 بەرنامە و 28 یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی(ئەندرۆید)


خەڵک-سەلمان خالید

لە پێناو ئاشناکردنی بەکارهێنەران بە ئەپەکانیان کۆمپانیاکانی گەشەپێدانی ئەپ و یارییەکان، جار و بار هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی ئەپەکانیان بە خۆڕایی و بۆ ماوەیەکی کاتی، لەم بابەتەدا ٧ یاریتان پێ ئاشنا دەکەین کە بوونەتە خۆڕایی و دەتوانن دایان بگرن.

بۆ دابەزاندنی یارییەکانی کرتە لە ناوەکانیان بکە ڕاستەوخۆ دەتباتە کۆگای گووگڵ پلەی و لەوێ دەتوانیت دایان بەزێنیت.

لە وانەیە هەندێک لە ئەپەکان بنوسرێت بەردەست نییە بۆ وڵاتەکەی تۆ، لەم کاتەدا پێویست دەکات ڤی پی دابەزێنت بۆ مۆبایلەکەت تاوەکوو بتوانیت یارییەکە دابەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت بە خۆڕایی.

ئەپەکان:

  1. Clean Equalizer & Bass Booster Pro For headphones : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ.
  2. 60X Game Booster Pro For PUBG : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  3. Fem – MENSTRUAL Calendar : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  4. Mille: learn 1,000 Spanish words + pronunciation : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  5. Classic eReader : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  6. Hyperlink : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  7. Linkfy – Never miss a link : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  8. Enneagram Personality Test : نرخی ڕاستەقینەی 2.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  9. CM File Manager : نرخی ڕاستەقینەی 4.79$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  10. Decimal to Fraction Pro : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  11. Fractions Math Pro : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  12. Mega Call Recorder Advanced : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  13. ONE UI Icon Pack : S10 : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ.
  14. YKP 1 : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ.
  15. GX S8 Icon Pack : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  16. Dockalizer, put a dock on your phone : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  17. Irex – Icon Pack : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  18. Plastimix – Icon Pack : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  19. OS Round – Icon Pack : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.

یارییەکان:

  1. iLinear ⭐ Mind Challenge ⭐ Draw Your Path : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 2 ڕۆژ.
  2. Brain Exercise Game – Left vs Right Pro : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  3. iQ Improver Pro – Brain Trainer : نرخی ڕاستەقینەی 2.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  4. Mental Hospital: Eastern Bloc : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  5. Mental Hospital:Eastern Bloc 2 : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  6. Project Boost : rocket Prototype! : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  7. The Lost Lands:Dinosaur Hunter : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ.
  8. Mine World :VIP : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  9. Zap Zap Kindergarten Math : نرخی ڕاستەقینەی 2.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ.
  10. [VIP]Infinity Dungeon: RPG Adventure : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  11. Ball Hit 3d – Best Relaxing hyper casual game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  12. Food Cutter 3D – Cool Relaxing Cooking game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  13. Fit In 3D – Best Relaxing puzzle casual game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  14. Helix Run 3D – Color running ball collector game : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  15. New Math Puzzles for Geniuses 2020 : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  16. Reading Raven: Learn to read phonics adventure : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  17. Roll The Ball 3D – Endless running casual game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  18. Slayer Bizarre Shmup PRO (digital space shooter) : نرخی ڕاستەقینەی 4.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  19. Sonny The Mad Man : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  20. Soul Warrior: Sword and Magic – RPG Adventure : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  21. Sword Knights : Dragon Hunter (idle rpg) : نرخی ڕاستەقینەی 2.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  22. The House: Action-horror : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ.
  23. Deadly Traps Premium – Adventure of Hell : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  24. Rope Swing 2D – Rescue arcade game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  25. Run Paint 3D – Endless running & painting game : نرخی ڕاستەقینەی 1.49$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ.
  26. Epic Animal – Move to Box Puzzle : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 7 ڕۆژ.
  27. Final Castle Defence : Idle RPG : نرخی ڕاستەقینەی 0.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 7 ڕۆژ.
  28. One Line Deluxe VIP – one touch drawing puzzle : نرخی ڕاستەقینەی 1.99$، بووە بە خۆڕایی بۆ ماوەی 7 ڕۆژ.
ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەماوەى کەرەنتینەدا ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین


خەڵک – نزار جەزا

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە نزیکی ملیۆنێک و  ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە پارچە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا وەربگرن (خەڵک) گفتوگۆی لەگەڵ شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل ئەنجامدا و زانیاری نوێ و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەخاتەڕوو.

 

  چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین؟

مام فایەق بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی مان فلتەر بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نمونە ماوەى مانگێک لە شوێنیک ڕاگیرا، ئەو بەشەی لەسەر زەوییە تایەکانی دەقوپێت و سیمەکانى ناوی دەقدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر هەوای کەمبێت، بۆیە پێویستە پێنج ڕۆژ جارێک شوێنی تایەکانی بگۆڕدرێت یان کەمێک ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنرێت، لەلایەکی دیکەوە چاودێری هەواکەی بکرێت، ئەگەر هەوای کەمکرد، پێویستە تاکو ٤٠ یان ٤٥ هەوای تێبکرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەریش لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر نەجوڵێنرا، پێویستە ئۆتۆمبیلەکە بەرزبکرێتەوە ئەگەر سێپا هەبوو با ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە سەر سێپا، ئەگەریش سێپا نەبوو بخرێتە سەر بلۆک، بەڵام بلۆکەکە لەژێر تەبەڵەکان بێت، بەجۆرێک تایەکان وەک ئەوەبن کە لەسەر زەوییە، نەک ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەرزبێت و تایەکان شۆڕ ببنەوە و لەبەرزی بن.

 

   ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلەکە خراپ بوو، پێویستە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت 

سەبارەت بە پاتری ئۆتۆمبێلەکان ناوبراو باسی لەئەوەکرد، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی کۆن بێت، ئەوا ئاساییە سەری پاترییەکە لاببرێت بۆ ئەوەی پاترییەکەی نەمرێت، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە مۆدێلی بەرزە و ئەگەر سەری پاترییەکەی لابەریت کێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆیە پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شاحینەى تایبەت پاترییەکانیان بدرێت لەکارەبا، بۆئەوەی شەحن بکرێتەوە، بەڵام ئەم شاحینەیە کەمە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، سێ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک نزیکی پێنج خولەکێک کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکرێت یان کەمێک بجوڵێنرێت، ئەگەریش پاترییەکەی خراپبوو، واباشە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت.

 

ناوبراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر ڕانەگیرێت و بکرێتە گەراجێکەوە، دواتر ئەگەر لەمانگ زیاتر ئۆتۆمبێل ڕاگیرا وا باشە بشۆردرێت و قاتێک پۆڵنیش بکرێت پاشان چادرێکی بەسەردا بدرێت، هەروەها فڵچەى جامەکان لێبکرێتەوە، بۆئەوەی ستۆک نەبێت.

    پێویستە دەبەیەک بە خەڵوزەوە بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

لەبارەى ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەى بەئەوەدا، نابێت دەبەی ئاو و شوشەى عەتر و چەرخ و خواردەمەنی و خۆڵ و پیسی لەناو سنووق و کابینەى شوێن دانیشتنەکان هەبێت، ئەگەریش بکرێت مادەی ئەسپەنیک یان خەڵووز بکرێتە ناو دەبەیەکی کونکراوەوە (بەنموونە دەبەی ئاو کون بکرێت)، دواتر دەبەکە بکرێتە سندوق و ناو کابینەى کوشنەکان، بۆئەوەی شێ و بۆنی ناخۆش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دروستنەبێت.

    دەبێت هاندبرێک دابدرێتەوە

مام فایەق وتیشی:”وا باشترە هاندبرێک بەرزنەکرێتەوە، نەوەک بۆ دواتر جام ببێت و کێشەی بۆ دروستبکات، بۆیە وا باشترە بەرد یان تاکۆز بخرێتە بەر تایەکان”.

 

مام فایەق لەبارەى بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەوە دەڵێت:” ئەگەریش ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لەمانگێک ڕاگیرا و کاری پێنەکرا، واباشترە ڕۆنەکەی بگۆڕدرێت. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى ڕۆنی کوالیتی بەرزیان تێدایە، ئەگەر سەروو پێنج هەزار کیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتبوون وا باشە ڕۆنیان بگۆڕدرێت، چونکە تەمەنی ڕۆن شەش مانگ بۆ ساڵێکە، ئەگەریش کوالیتی نزم بوو وا باشە لە کیلۆمەتری کەمتردا بگۆڕدرێت”.

    نابێت تەنکی بەنزین بەتاڵ بێت

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل لەبارەى تەنکی بەنزینەوە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە تەنکی بەنزین فوول بێت، چونکە تەنکی بەنزین بەتاڵ یان نیوە بێت، ئەگەری ژەنگهێنانی تەنکییەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەشەی تەنکییکە کە بەتاڵە ئۆکسجینی تیایە و شێ دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەنگ یان بەنزینەکە تێکدەدات.

 

باسی لەئەوەشکرد، شوتەى هەوا بە شتێک داپۆشرێت باشترە، بۆئەوەی لەمشک و جرج و ئاژەڵەکان پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر ئاژەڵێک بچێتە ناویەوە شوتەکە ورد دەکات، کاتێکیش بێئاگایانە کار بەئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، ئەو وردەیە دەچێتەوە ناو بستۆنەکان و زیانی دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار لەهەرێمی کوردستان نزیکی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەکوردستان هەیە بەبێ ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە لەبەرواری ١٤د مانگی ڕابردووەوە قەدەغەى هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیەندراوە و بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان