ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر پشتووەكان بڵاوكردەوە.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

دوابەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم رونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

١. لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حكومی و ناحكومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەكو ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ – ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەكاتەوە.

٢. لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حكومی و تایبەتەكان) لە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەكو ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (كە ڕۆژانی ١١ – ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەك پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەكاتەوە.

٣. بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووكردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە كە بە پشوو ئەژماركراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠.

٤. وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێكخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوكردنی بڕگەكانی ئەم بڕیارە و مەبەستەكانی دەرچوونی.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٢/٢٦

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان