ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێرکاری: چۆنییەتی کارا کردنی سیمکارتی ئینتەرنێت لەسەر مۆبایلەکەت (وێنە)


خەڵک-سەلمان خالید

لەم بابەتەدا ڕێنمایی پێویست خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی پاش کڕینی سیمی فۆڕجی مۆبایلەکان چۆن ڕێکخستنی تایبەت بە هێڵەکە ڕێک بخەیت، هەروەها پێش کڕین پێشنیار دەکەین کە وەکوو تێست سیمکارتێکی گۆران نێت بەکار بهێنرێت لەبەر ئەوەی دەگونجێت هەمان جۆری مۆبایل بۆ دوو وڵاتی جیاواز دروست کرابێت و بەو هۆیەوە یەکێک لەو دوو مۆبایلە کە هەمان جۆریشن، دەشێت بۆی نەگونجێت.

بۆ زانینی چۆنییەتی کارا کردنی لەسەر مۆبایلەکەت و تاقیکردنەوەی شوێن ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەوە.

Image may contain: ‎text that says '‎mobile NET GORAN چونييهتى ئوكتيفكردنى Settings سيم كارتى گوران نيت له مؤبايلى سامسونگدا همنگاوى يهكهم 1000 511 053 WWW.GORANNET.NET‎'‎No photo description available.No photo description available.Image may contain: phoneNo photo description available.No photo description available.Image may contain: phoneNo photo description available.No photo description available.No photo description available.Image may contain: ‎text that says '‎9:24AM 41D0./22%09:24AM mobile NET GORAN چونييتى توكتيفكردنى سيم كارتى گوران نيت له مؤبايلى سامسونگدا هونگاوى ثمنجام 1000 511 053 WWW.GORANNET.NET‎'‎

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا


خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان