ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: ئێمە بازرگانی دەكەین
لە ئەمریكا كۆرۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ كاتێك هێندەی ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵی چیندا نەبووە، چینییەكان بە وردی كار لەسەر ئەو بابەتە دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند:”پێموایە ڤایرۆسەكە بەرەو ئەوە دەڕوات كۆنتڕۆڵبكرێت، من دەتوانم لەوبارەیەوە سەبارەت بە وڵاتەكەی خۆمان قسە بكەم. لە ئەمریكا لەژێر كۆنتڕۆڵە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر وڵات بازرگانی ئەنجام دەدەین و دەمانەوێت وڵاتانی تری جیهانیش سەلامەت و خۆشحاڵبن”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر پرسی كۆرۆنا لەگەڵ شی جینگ پینگ، سەرۆكی چین قسەی كردووە و وتیشی:”بڕێكی زۆر پارەمان خەرجكردووە، ئێستا داوای بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارمان كردووە بۆ ئامادەكاری، تا ڕووبەڕووی ئەگەری سەرهەڵدانی دۆخێكی نەخوازراو ببینەوە لە وڵاتەكەمان یان وڵاتانی تر كە بەڕاستی لەڕووی ئامێرەوە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە نین”.

ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو:”لە ئەمریكا ژمارەیەكی زۆر كەم لە خەڵكی تووشی كۆرۆنا بوون و ئەوانیش دۆخیان بەرەو باشتربوون دەچێت”.

بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زانیاریی زیاتر بكات لەسەری، سەرۆكی ئەمریكا وتی:”لێپرسراوانی تەندروستیی وڵاتەكەی نزیكن لە دۆزینەوەی ڤاكسینێك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

ك.ج

جیهان

ماكرۆن: پێویستە حزبوڵا لە چەك دابماڵرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنان حزبوڵا تۆمەتبار دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، حزبوڵا هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنانە و بەمشێوەیەی ئێستا ناتوانن بەردەوامبن.

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی، حزبوڵا 4 بۆ 6 هەفتەیە پێكهێنانی حكومەتی لوبنانی دواخستووە، بەڵام پێویستە ئەو ملیشیایە لەچەك دابماڵرێت و ڕێگەیان پێنەدرێت ڕۆڵی چەكدارییان هەبێت لەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی یەمەن و حوسییەكان دیل ئاڵوگۆڕ دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆركردنی دیلەكان و بڕیارە زیاتر لە ١٠٠٠ دیل ئازاد بكەن.

مارتن گریفیس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ئاشكرایكرد، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتوون لە نێوان خۆیاندا ١٠٨٠ دیل ئازاد بكەن.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن بە پێویستی زانی بە زووترین كات ڕێككەوتنی ئاڵوگۆری دیلەكان جێبەجێ بكرێت، وتیشی، ئاڵوگۆركردنی دیلەكان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكان كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجام بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوریا: توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیەنێت، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێكیدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتوندی هێرشیكردە سەر توركیا و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا نێوەدەوڵەتییەكانە و ئەنقەرە بەو سیاسەتانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات و پێویستە بوەستێنرێت.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی خستەڕوو، توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە لە سوریا و لە ناوچەكە و ئاسانكاری بۆ چوونە ناوەوەی دەیان و هەزاران تیرۆریست كردووە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان.

وەلید موعەلیم داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، هەوڵی ڕێكخستنی نێوان وڵاتان بدات و دژی جەنگ و ئەوانەی جەنگ هەڵدەگیرسێنن بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان