ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئانێللی: درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم بیرم لە گواردیۆلا نەکردۆتەوە و مێسی گۆڕانکاری دروست دەکات


خەڵک سپۆرت

ئەندریا ئانێللی سەرۆکی یانەی یوڤانتۆس پڕوپاگەندەی میدیاکان سەبارەت بە ڕێکەوتنی نهێنی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا ڕەتدەکاتەوە و دەرگای یانەکەی بەڕووی لیۆ مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەدا دەکاتەوە.

سەرۆکی یانە ئیتاڵییە زەبەلاحەکە بە ئێزگەی “ڕادیۆ ٢٤”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم بیرم لە گواستنەوەی گواردیۆلا نەکردۆتەوە، بەڵام حاڵی حازر ڕاهێنەرەکە لە یانەی مانچستەر سیتی بەختەوەرە و بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە، منیش ئەگەر لە یانەیەک بەختەوەربم بێواتایە یانەکەم بەجێبهێڵم”.

هەروەها سەبارەت بە دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی مێسی بە خولی ئیتاڵیا و یاریکردنی بەدریسی یوڤانتۆس لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرۆکە لاوەکەی بیانکۆنێری ڕایدەگەیەنێت :” ئەگەر مێسی بڕیاربدات لە ئیتاڵیا یاریی بکات بێگومان پاڵپێوەنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ هەمووان، ئەگەر یانە گەورەکانی وەک میلان و ئینتەر و ڕۆما و ناپۆلی خاوەنی یاریزانی گەورە و ناوازەبن هەمووان سود وەردەگرین، ئەگەر ئەوە ڕووبدات لەڕووی بازرگانیەوە سودی زۆر بە تۆپی پێی ئیتاڵیا دەگەیەنێت”.

لەچەند مانگی ڕابردوو سەنگۆی پەیوەندیکردنی جادوگەرە ئەرجەنتینیەکە بە یانەی یوڤانتۆس بڵاوبووەوە، بەڵام لەڕێگەی وەڵامەکانیەوە ئەندریا ئانێللی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و لەهەمان کاتدا دەرگا بەڕوویدا داناخات و نکوڵیش لە زانیاری و هەواڵەکان لەوبارەیەوە ناکات.

جیهانی

دوای تایگەر وودز و مایوێزەر سەروەتی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ دەگاتە سنوری ملیار


خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نزیکدەبێتەوە سەرەوتی دارایی بگاتە ملیار یورۆ و بەوشێوەیەش دەبێتە یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێ دەبێتە ملیاردێر.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەدەرەوەی بواری وەرزش بازرگانییكی جیهانییە و ساڵانە داهاتی بە سەدان ملیۆن یورۆ مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کریستیانۆ لەڕێگەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی و کۆمپانیا و کۆگا و براندەکانییەوە لە هاوینی ٢٠٢٠ داهاتێکی زیاتر دەخاتە سەر سەروەتەکەیی و دەگاتە سنوری ملیارێک یورۆ، کە ئەوەش یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێیە دەگاتە ئەو ئاستە.

هەروەها لەسەر ئاستی وەرزش تائێستا تەنها تایگەر وودزی ئەفسانەی گۆڵف و فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن گەیشتونەتە سنوری ملیار یورۆ.

دۆنی پورتوگال لە ٢٠٠٣وە داهاتی ساڵانە کۆدەکاتەوە و لەساڵانی ٢٠٠٩وە یەکێکە لەخاوەن زۆرترین داهاتەکان لە بواری وەرزشدا و چەندین ساڵ یەکەمی ڕیزبەندی بووە، بەڵام لەئێستادا لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە لوتکەی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

زە سەن ئاماژەی بە کردنەوەی زنجیرەیەک ڕێستورانتی ناوازەکردووە لە وڵاتانی پورتوگال و ئینگلتەرا و مەغریب، بەهۆی ئەو زنجیرەیەوە تائێستا بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ داهاتی گشتی بەهەموو بوارەکان ١٠٠ ملیۆن یورۆ بووە بەرامبەر ١١٦ ملیۆن بۆ لیۆ مێسی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەستێرەیەکی دێرینی ئیتاڵیا: بەرپرسانی یوڤانتۆس دەزانن کە خولی ئیتاڵیا کۆتایی هاتووە


خەڵک سپۆرت

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما دووپاتی دەکاتەوە، کەمکردنەوەی موچەی یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس واتای ئەوەیە خولی ئیتاڵیا لەم وەرزەدا کۆتایی هاتووە.

لەئێستادا خولی ئیتاڵیا بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێ و ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکان ڕاگیراون و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تادێت زیاتر دەبێت، بەو هۆیەشەوە نازانرێت کەی و لە چ بارودۆخێکدا خولەکە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

بەم هۆیەوە بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریان لەسەر کەمکردنەوەی موچەکانیاندا و یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی تر ڕەزامەندییان نیشاندا، ئەوەش (١٠٠) ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەگەڕینێتەوە.

لەم بارەیەوە کاسانۆ بە کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس موچەی یاریزانانی یانەکە کەم بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دووبارە ئەنجام نادرێتەوە و کۆتایی هاتووە، بەنسبەت منەوە بابەتەکە یەکلایی بۆتەوە، ئەگەرنا یانەیەکی یوڤانتۆس بۆ هەنگاوێکی وەها دەنێت”.

هەروەها دەڵێت :”دەکرا ئەم بڕیارە لەکۆتایی هەر مانگێک، یاخود لەکۆتاییەکانی مانگی شەش بدرێت، بەنسبەت یانە هەژارەکانیشەوە پێویستە چارەسەرێک بۆ لێبڕینی موچەی یاریزانەکان بدۆزنەوە، چونکە هەندێک لەو یاریزانانە تەنها چوار و پێنج هەزار یورۆ موچەیانە و کرێ خانوو ئوتۆمبێل دەدەن، هەندێکیان پارەی قیستی ئوتۆمبێل و خانویان لەسەرە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا باشترین بڕیاریداوە بە دووبارە ئەنجامدانی خولەکە لە دۆخێکی لەباردا، تایبەت بەخۆشی بەباشی دەزانێت قۆناغێکی چوار یانەیی ئەنجامبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە خولی ئیتاڵیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چامپیۆنزلیگ و خولەکانی ئەوروپای بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوێنێ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەبارەی خولە ئەوروپییەکانەوە ئەنجامدا، لەکۆتاییشدا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی و خولی ئەوروپی و سەرجەم ئەو یارییانەی بڕیارە لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێن.

بەپێی بڕیارەکانی یوفا، هەردوو فاینەڵی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی شەش ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

هەروەها ڕووبەڕوبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە بەهەمان شێوە بڕیاربووە لەمانگی حوزەیران ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێن.

سەرچاوەکان پێیان وایە لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی ڕێژەی توشبووان لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، ئەگەر هەیە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەوروپی “چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ” بەتەواوی دوابخرێن.

لەماوەی ڕابردوودا بڕیاربوو ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام بدرێن، بەڵام بەبڕیاری یوفا ئەو یارییانەی دواخراون و لەئێستادا ١٧ یاریی پاڵەوانێتیەکە ماوە تائێستا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و نازانرێت لەداهاتوودا چ بڕیارێک لەبارەیانەوە دەدرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەر لە کۆبوونەوەی کۆتایی کۆبوونەوەیەکی تریان لەبارەی پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا و بڕیاردرا بەدواخستنی یورۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان