ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆرۆنا كرواتیا و نەمسا و سویسراشی گرتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەریەك لە وڵاتانی كرواتیا و نەمسا و سویسرا ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی كراواتیا ڕگەیەندرا، لەو بارەیەوە ئەندرێ‌ بیلۆڤیچ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كرواتیا ڕاگەیاند، دەسەڵاتدارانی نەمسا بە هەمان شێوە ئاماژەیان بە دەركەوتنی دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە كرد لە ناوچەی تیرۆڵی خۆرئاوای نەمسا، لە هەمان كاتدا وەزارەتی تەندروستی سویسراش یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە كۆرۆنا لە باشووری وڵاتەكە ڕاگەیاند.

سەرۆك وەزیرانی كرواتیا ڕایگەیاند، توشبووەكە بۆ نەخۆشخانەیەك لە زەگربی پایتەخت گوازراوەتەوە، فیلی بیرۆس وەزیری تەندروستی وڵاتەكەش دەڵێت، نەخۆشەكە لە شاری میلانۆی ئیتاڵیاوە گەڕاوەتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەسەڵاتدارانی ناوچەی تیرۆڵی نەمسایی ڕایانگەیاند، ئەو دوو كەسەی توشی كۆرۆنا بوون لە وڵاتدا، ئیتاڵیین.

لە وڵاتی سویسرا بە هەمان شێوە وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو كەسەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دانیشتووی ناوچەی تیچینۆی باشوورە كە هاوسنورە لەگەڵ ئیتاڵیا.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان