ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانیاری لەسەرئەو خێزانەی لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون بڵاودەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیە پزیشكییەكان لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنن، ئەندامانی ئەو خێزانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، توركمانی شیعەن و لەم ماوەیەی دواییدا سەردانی ئێرانیان كردووە.

سەرچاوە پزیشكییەكان لە پارێزگای كەركوك ڕایانگەیاند، “ئەو چوار كەسەی لە كەركوك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئەندامی یەك خێزانن، كە لە پێنج كەس پێكهاتوون و توركمانی شیعەن، ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكە بوون، نزیكەی هەشت ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری قوم-ی ئێران گەڕاونەتەوە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، “توشبووەكان دوێنێ‌ سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە لە كەركوك و پشكنینیان بۆ كراوە و تەئكیدكراوەتەوە، كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێن”.

ئەو سەرچاوانە، تەئكیدیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی پشكین بۆ هەموو ئەوانەش كردۆتەوە، كە تێكەڵی خێزانەكە بوون و لەگەڵیاندا هەڵسوكەوتیان كردووە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق، بوونی 4 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند، كە خێزانێكی عیراقین و پێشتر سەردانی ئێرانیان كردبوو، لەئێستاشدا ئەندامانی خێزانەكە خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.

کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (١٥٩٤) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان (١١١٣) هەولێر، (١٦٨) سلێمانی، (٢٨٣) دهۆك، (٣٠) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمار كراوە.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا: كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٠١٨٩) پشكنین بووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٩٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١١٩٧٩) هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١١٧٣) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٥١) لە هەولێر، (١٤١) لە سلێمانی، (٦٨١) لە دهۆك. وە (١٠٨٠٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٩٦) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٥٩٤) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١١١٣) هەولێر، (١٦٨) سلێمانی، (٢٨٣) دهۆك، (٣٠) ڕاپەڕین. دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ: (٣) پیاو تەمەنیان(٥٠)، (٣٨)، (٢٩) ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، یەكیان دانیشتووی گوندی (ابو جردە)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە،ئەوانی تر دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن و بەركەوتەی تووشیووانی پێشوون.

پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشكنینی تاقیگەی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٠١٨٩) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٩٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٦ ئایاری ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەولێر 2 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان پیاوێكی تەمەن ٥٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵن بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی عەنكاوەن.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران، پیاوێك تەمەن ٥٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنكاوەن.

وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گوندێك لە سنووری پارێزگای هەولێر كەرەنتین كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوابەدوای دەستنیشانكردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی COVID19 كە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە شارۆچكەی مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و دۆزینەوەی بەركەوتووان بڕیاردرا بە كەرەنتین كردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشكنین و ڕێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستی.

تەندروستی هەرێم دەشڵێت: هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19.

دەقی ر ِاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان

دوابەدوای دەستنیشانكردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 كە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەركەوتووان بڕیاردرا بە كەڕەنتین كردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەك نموونەی پشكنین و ڕێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستی.

هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.

وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان