ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چیرۆکی فولكه‌ بەناوبانگەكانی‌ سلێمانی‌، له‌دروستبونیانه‌وه‌ تا ڕووخاندنیان


خێزان

فولكه‌، خاڵی‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنی‌ شه‌قامه‌كانه‌، شوێنێكی‌ به‌رفراوانه‌‌و زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌ گشتییه‌كاندایه‌‌و به‌سه‌ر چوار شه‌قام یان كه‌متردا ده‌روانێت، هه‌ندێكجار له‌شوێنی‌ فولكه‌كه‌ په‌یكه‌رێك یان هه‌ر كارێكی‌ په‌یكه‌سازی‌ یان بیناسازی‌ درووست ده‌كرێت.


نۆبه‌چییه‌كان


له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵانی‌ چله‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا، ته‌نها پێنج فولكه‌ له‌شاری‌ سلێمانیدا هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌كو چه‌ترێك بۆ پۆلیسی‌ هاتوچۆیان درووست كرد بوو پێیان وتووه‌ نۆبه‌چی‌، هه‌موو ئه‌م نۆبه‌چیانه‌ش كۆنكرێتێكی‌ بازنه‌یی‌ بوون‌و چه‌ترێكیان به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م نۆبه‌چییانه‌ش (وه‌ستا ئه‌وڕه‌حمانی‌ وه‌ستا گوورونی‌ دارتاش) له‌چیمه‌نتۆ درووستی‌ كردوون.


-نۆبه‌چی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌را: 
به‌كۆنترین فولكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانیدا بووه‌‌و هه‌ر چوار شه‌قامی‌ (سابونكه‌ران‌و پیره‌مێرد‌و كاوه‌‌و مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌)ی‌ به‌یه‌ك به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ ناوه‌ڕاست: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م بینای‌ تۆفیق قه‌زازدا دروستكراوه‌، كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مه‌وله‌وی‌‌و به‌ر به‌له‌دییه‌كه‌)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌.


-نۆبه‌چی‌ لای‌ ماڵی‌ موته‌سه‌ڕیف: ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسی‌ ئێستادا بووه‌، شه‌قامه‌كانی‌ (مه‌وله‌وی‌‌و سالم‌و كانێسكان‌و چوارباخ)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ به‌ر ئه‌سحابه‌ سپی‌: ئه‌مه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌سحابه‌ سپیدا بووه‌ كه‌ شه‌قامی‌ (كاوه‌‌و پێره‌مێرد‌و ئه‌و شه‌قامه‌ی‌ بۆ سه‌ركارێز‌و فولكه‌ی‌ نالی‌ ده‌ڕوات) به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.


-نۆبه‌چی‌ كانێسكان: ئه‌میش له‌شه‌قامی‌ كانی‌ ئاسكان (كانێسكان) بووه‌‌و شه‌قامه‌كانی‌ (مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌‌و مامۆستایان‌و كانێسكان)ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.

 


ساڵانی‌ هه‌شتاكان، ساڵانی‌ دروستكردنی‌ فولكه‌كانی‌ سلێمانی‌


له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا، سلێمانی‌ كۆمه‌ڵێك فولكه‌ی‌ تری‌ تیا درووستكرا‌و پێشیان ده‌وت (فولكه‌)، زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌و ساڵه‌دا درووستكرا په‌یكه‌ری‌ له‌سه‌ر بنایاد نرا، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ ساڵی‌ (1991)ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیش زۆربه‌ی‌ ئه‌و فولكانه‌ی‌ له‌ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا دروستكرا بوون به‌بیانووی‌ (پاشماوه‌ی‌ به‌عس) روخێنران‌و لابران.


فولكه‌ی‌ كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر


ساڵی‌ 1983 هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌ساز (كۆسره‌ت جه‌مال غه‌فور) به‌هاوكاری‌ چه‌ند خوێندكارێك درووستیانكرد كه‌ په‌یكه‌ری‌ (كاوه‌ی‌ ئاسنگه‌ر بوو كه‌لله‌ی‌ زوحاكی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بوو)، فولكه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌كان‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ سلێمانی‌ (عه‌لی‌ بۆسكانی‌) دروستكرا، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ توویمه‌لیك دانرا كه‌ شه‌قامه‌كانی‌ (زانكۆ‌و توویمه‌لیك‌و ئیبراهیم پاشا‌و پێره‌مێرد)ی‌ به‌یه‌ك ده‌به‌سته‌وه‌، ساڵی‌ 1985 رژێمی‌ به‌عس له‌به‌ر هۆكاری‌ سیاسی‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی‌ به‌شۆفڵ‌ روخاند، دوای‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ حزبی‌ سۆسالیستی‌ كوردستان (حسك) دیسانه‌وه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ دروستكرایه‌وه‌‌و دوای‌ چه‌ند ساڵێكیش به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی‌ ساڵی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ جاری‌ دووه‌م، (به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كوریدا)‌و به‌بیانوی‌ شوێنی‌ شیاو تر ئه‌و په‌یكه‌ره‌ روخایه‌وه‌‌و تا ئێستاش دانه‌نراوه‌ته‌وه‌.


فولكه‌ی‌ گۆزه‌كان


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1986 له‌كۆتایی‌ شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا درووستكرا كه‌ كۆمه‌ڵێك (گۆزه‌ی‌ قه‌باره‌ جیاوازی‌) له‌سه‌ر بنیاتنرا.

 


فولكه‌ی‌ ده‌ستاڕه‌كه‌


بیرۆكه‌ی‌ ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و ساڵی‌ 1986 وه‌ستا ئه‌حمه‌دی‌ قاڵبچی‌ ته‌خته‌به‌ست له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان درووستی‌ كردوه‌.

 

فولكه‌ی‌ دكتۆر دارا


ئه‌م فولكه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی‌ شه‌قامه‌كانی‌ (قه‌نات‌و قازی‌ محه‌مه‌د‌و پاركی‌ ئازادی‌‌و كانێسكان)ه‌وه‌ كه‌ ته‌نها فولكه‌ بووه‌‌و هیچ په‌یكه‌رێكی‌ له‌سه‌ر نه‌بوه‌.

 

 

فولكه‌ی‌ یه‌كگرتن


ئه‌م فولكه‌یه‌ ساڵی‌ 1992 هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز (زاهیر سدیق، كاوان قادر) له‌و شوێنه‌ی‌ فولكه‌ی‌ دارا دروستیان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌پرۆژه‌كانی‌ (په‌یكه‌رسازانی‌ كوردستان).

 

 

فولكه‌ی‌ ساروخه‌كه‌


له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئیبراهیم پاشا‌و كۆتایی‌ شه‌قامی‌ داروغا دروستكرا.

 


فولكه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك


ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ركارێز له‌نزیك ئاماده‌یی‌ سلێمانی‌ كچان، ئه‌م فولكه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئاسۆی‌ ده‌لاك درووستكراوه‌.


فولكه‌كانی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا


(فولكه‌ی‌ زاره‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس‌و (فولكه‌ی‌ قۆری‌‌و پیاڵه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رچنار‌و (فولكه‌ی‌ نێرگزه‌كه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا-ن ‌و وه‌ستا فوئادی‌ حاجی‌ عوسمانی‌ ئاسنگه‌ر ساڵی‌ 1986 درووستی‌ كردوون.


فولكه‌ی‌ ئاسكه‌كان‌و فولكه‌ی‌ تۆپه‌كه‌


كه‌ هه‌ردوكیان ده‌كه‌ونه‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانێسكان بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵایه‌‌و په‌یكه‌رساز شۆڕش ئه‌مین ساڵی‌ 1986 دروستی‌ كردوون، هه‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و بیرۆكه‌ی‌ كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ساڵی‌ 1986 هه‌ردوو (فولكه‌ی‌ كۆتره‌كه‌) كه‌ له‌به‌رده‌م ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاسدا بوو له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ جاڵجاڵۆكه‌) كه‌ له‌خوار شه‌قامی‌ تویمه‌لیك بوو، ساڵی‌ 1987-یش (فولكه‌ی‌ پڵنگه‌كه‌ یان فولكه‌ی‌ سجن) كه‌ له‌ به‌رده‌م سجنی‌ سلێمانیدا بوو له‌ شه‌قامی‌ قه‌نات له‌گه‌ڵ‌ (فولكه‌ی‌ خانه‌قا) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی‌ شه‌قامی‌ كاوه‌ دروستكران.


فولكه‌ی‌ خاڵه‌ حاجی‌


شوان كه‌مال له‌سه‌ر شه‌قامی‌ ئاشتی‌ دروستی‌ كردبوو.

 


فولكه‌ی‌ به‌رده‌م ئوتێل حه‌سیب ساڵح (سلێمانی‌ پاڵاس)


جگه‌ له‌وه‌ی‌ (فولكه‌ی‌ شه‌قامی‌ تازه‌)‌و (فولكه‌ی‌ ته‌جنید)یان پێ‌ ده‌وت، عه‌تا قه‌زاز (فولكه‌ی‌ پیره‌مێرد) ی‌ تیا دروستكرد‌و له‌سه‌ره‌تایی‌ نه‌وه‌ده‌كانیشه‌وه‌ (په‌یكه‌ری‌ شه‌هید ئارام)ی‌ له‌سه‌ر دروستكرا.


فولكه‌ی‌ مامه‌ ڕیشه‌


ده‌كه‌وێته‌ خوار ئوتێل سلێمانی‌ پاڵاس، هونه‌رمه‌ند دارا حه‌مه‌ سه‌عید دروستی‌ كردووه‌.


فولكه‌ی‌ عه‌قاری‌


ساڵی‌ 1958 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌ دروستكرا.


فولكه‌ی‌ نالی‌


ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ركارێز


فولكه‌ی‌ باخی‌ به‌ختیاری‌


له‌ به‌رده‌م باخی‌ به‌ختیاریدا نزیك یه‌كتربڕی‌ به‌كره‌جۆ.

 

 

ئامادەکردنی :كاوان ئه‌بوبه‌كر.

سه‌رچاوه‌:
كه‌مال عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی‌ راوێژكاری‌
محه‌مه‌د مه‌ردان، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ كه‌له‌پور‌و فۆلكلۆری‌ كورد
ئه‌كره‌م ساڵح ره‌شه‌، نوسه‌ر‌و كه‌سایه‌تی‌ ناوداری‌ سلێمانی‌
زاهیر سدیق، هونه‌رمه‌ندی‌ په‌یكه‌رساز

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کۆمبارسی فیلمەکان کە باوەڕناکەین جارێکی دیکە بۆ ڕۆڵ بینین بانگ بکرێنەوە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کۆمبارسی فیلمەکانە (ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی لاوەکیان هەیە لە نواندندا)  کە باوەڕناکەین جارێکی دیکە بۆ ڕۆڵ بینین بانگ بکرێنەوە، بەو پێیەی زۆر خراپ ڕۆڵیان بینیوە:

 

– ئەمە بە حساب زۆر ترسناکە! دیمەنێک لە فیلمی  Planet of the Apes

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– شەڕە شمشێرەکەیان زۆر گەرمە! دیمەنێک لە فیلمی Hannibal — Rome’s Worst Nightmare

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– پشیلەکە جەوەکەی بەدڵ نییە، دیمەنێک لە فیلمی You Only Live Twice

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– بە منداڵەکانیان وتووە هێمن بن، بەڵام هەر جولەیان لەخۆیان بڕیوە، دیمەنێک لە فیلمی  Everything Must Go

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– سەربازێکیان لەپێش هەموویان سەر هەڵدەبڕێت، دیمەنێک لە فیلمی Dunkirk

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– ویستی شتێکی جیاواز بکات لە کاتی ڕاکردنەکەدا! دیمەنێک لە فیلمی Die Hard 2

9 Background Actors Who Will Hardly Be Invited to Film Again

 

– لە نمایشێکی شانۆییدا لە کازاخستان، بە ئەکتەرە کۆمبارسەکەیان وتووە کە بەکەڵک نایەیت و پاش ڕۆڵی ئەمڕۆ سبەینێ مەیەرەوە، ئەویش لەسەر ستەیج  سەما دەکات و دیمەنێکی پێکەنیناویی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک بنەمای گرنگی سەرنجڕاکیشی کە گرنگە خانمان ڕەچاوی بکەن!


خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بنەمای گرنگی سەرنجڕاکیشیە کە گرنگە خانمان ڕەچاوی بکەن، تا جوان دەربکەون:

-لەبەرکردنی جلی ڕەش بەتایبەت بۆ بۆنە تایبەتەکان زۆر سەرنجڕاکێش دەرت دەخات

-هەموو خانمێک پێویستی بەوەیە کە لانیکەم پێڵاوێکی بن بەرزی هەبێت تا جوانیەکانی ئافرەتیبونی خۆی لە ڕێگایەوە دەربخات

-ڕەنگی سور زۆر سەرنجڕاکێشە، شەرتنییە هەموو جلوبەرگەکانت بکەی بە سور بەڵام گرنگە زۆرکات پارچەیەکی سوری تێبکەیت

-چاکەتی چەرم لەبەری خانماندا زۆر سەرنجڕاکێشە، تا سەرما تەواو نەبووە خۆت فریای ئەم خاڵەش بکە

-لەبەرکردنی سپی سادە لەسەرەوە و پانتۆڵی کابۆ لە خوارەوە بەردەوام ستایلێکی ناوازەیە بۆ خانمان.

-یەکێکی دیکە لە ستایلە زۆر سەرنجڕاکێشەکان جلی وەرزشییە.

 

– پیاوان وەک ژنان گوێ بە وردەکاریەکان نادەن بەڵکوو وێنە گشتیەکە دەبینن، هەر بۆیە گرنگە ڕەچاوی هاڕمۆنی کۆی جەستە و گوجانی بکەیت

-بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێش بیت هەڵسوکەوتەکانت و متمانە بەخۆبونت هەموو شتێکە

 

ئەم ٧ کارە بکەیت، هەمووان پێت دەڵێن : باشە ئەم کچە سەرنجڕاکێشە چییە؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند بەڵگەیەک کە دەیسەلمێنێت ئێمە پێویستمان بە دادپەروەریە نەک یەکسانی!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەڵگەیەکە کە دەیسەلمێنێت ئێمە پێویستمان بە دادپەروەریە نەک یەکسانی:

 

– توانای کەسەکان!

تواناو حەزی کەسەکان جیاوازە، کەسانێک لە بوارێکدا لاوازن و لە بوارێکی دیکەدا بەهێزن، ناکرێت هەموان بەیەکچاوی یەکسان تەماشا بکرێن!

 

– دادپەروەری گرنگترە لە یەکسانی! 

ناکرێت کەسێک کە هەژار و نەخۆشە بەهەمان شێوەی کەسیکی دەوڵەمەند مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و هاوکاری بکرێت، بۆیە دادپەروەری گرنگترە لە یەکسانی!

 

– یەکسانی بەدی نایەت! 

یەکسانی تەواوەتی شتێکی مەزاجیە و تەنانەت لە کۆمەڵگەی یوتۆپیاشدا بەدی نایەت!

 

– دادپەروەری خەڵک هان دەدات نەک یەکسانی!

بۆنمونە گەر لە کارگەیەکی گڵۆپ درووستکردندا هەموان بەیەکسانی موچە و هاندانیان پێبدرێت، ئەوکاتە کارمەندەکان هەوڵی ئەوە نادەن کوالێتی باشتر پێشکەش بکەن و کارگەکە بەرەو پێشەوە ناچێت!

 

– خەڵک لەگەڵ دادپەروەریدا کێشەی نییە! 

گەر پارەی زیاتر بەکەسێک بدرێت کە زیاتر ماندوو بووە، ئەوا کەسانی دەروبەریش لایان ئاساییە و پێیان ناخۆش نییە!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان