ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆرۆنا لە ڕۆژێكدا 139 ملیار دۆلار زیانی بە دەوڵەمەندانی جیهان گەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (بلۆمبێرگ) ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەمەندترینەكانی جیهان، لە ماوەی تەنیا یەك ڕۆژدا زیانی نزیكەی 139 ملیار دۆلاریان پێگەیشتووە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ‌ بۆڕسەی جیهانی دووچاری داڕمان بوو بەهۆی مەترسییە ئابورییەكانی پەیوەست بە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاژانسەكە ئەو زیانانە بە گەورەترین دادەنێت بۆ ملیاردێرەكانی جیهان لە دوای 2016 كە لەو ساڵەوە (بلۆمبێرگ) چاودێری سەروەت و سامانی دەوڵەمەندانی جیهانی دەستپێكرد.

بەپێی ئاژانسەكە، هەریەك لە جیف بیزۆس، سەرۆك و دامەزرێنەری كۆمپانیای (ئەمازۆن) و برنارد ئەرنۆ، سەرۆك و دامەزرێنەی گروپی (لویس فیتۆن) دوێنێ‌ دوو شەممە، 4.8 ملیار دۆلار زیانیان كرد، ئەمانسیۆ ئۆتریگا، خاوەنی گروپی جلوبەرگی (زارا) 4 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشت، مارك زۆكەربێرگ، زیانی 3.48 ملیار دۆلاری پێگەیشتووە.

هەروەها دوێنێ‌ دەستەواژەی پشكە ئەمریكاییەكانیش مامەڵەكانیان بە دابەزینی زیاتر لە 3% داخست لە سایەی زیادبوونی حاڵەتی نیگەرانی بەرانبەر بە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ڕێوشوێنەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە و دەستبەسەركردنی تەندروستی، بۆتە مایەی دروستكردنی مەترسی لەسەر ئابووری چین و جیهان.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکرێت


خەڵک- بەشى هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردووى وەزارەتى پەروەردە دابەش بکرێت.

بەپێى خشتەیەک کە وەزارەتى دارایى و ئابورى بڵاوى کردووەتەوە، دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى پەروەردە لە دوێنێوە دەستى پێکردووە و ئەمڕۆیش بەردەوام دەبێت.

دابەشکردنى مووچەى مانگى 12ى ساڵى ڕابردوو لەکاتێکدایە کە حکومەتى عیراق دەستى کردووە بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ئازارى ئەمساڵ، بەبێ ئەوەى هیچ بڕێک لە مووچەى پاشەکەوت کردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن شكا و دۆلار بەرزبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 122 هەزار و250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، دەشڵێت: “بەهای تمەنی ئێرانی شكا و 100 دۆلار بە ملیۆنێك 635 هەزار دینار بووە”.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە 29-3-2020 لە سلێمانی 100 دۆلار بە 122 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

وتیشی، “بەهای تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ دابەزی، بەجۆرێك 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 635 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 550 هەزار تمەن بەدەستی مامەڵەی پێوەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 3ی عەسر بازاڕی دۆلارەكە كراوەیە بۆ كاری ئاڵوگۆڕی دراو، هاووڵاتیانیش سەردان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی كار ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێركاریمان كرد بۆ ڕاپەراندنی لیستی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كارەكان جێبەجێ كرا و بەپێی ئەو خشتەیەی، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە مووچە وەردەگیرێت.

دەشڵێت: “هەموو كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دڵنیا دەكەینەوە، كە بە فرمێسكی تیمساحی هەندێك كەس بڕوا نەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان