ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم بە فەرمی چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و چەند بڕیارێكی دەركرد و جەختیشی لە سزادانی ئەو كەسانە كردەوە، كە گرانفرۆشی دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە 2020/2/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و پارێزگارەكانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی میونیخ و دیداری پاپای ڤاتیكان و بەرپرسە باڵاكانی ئیتالیا . سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا كە پێشوازییەكی شایستە و گرنگ لە شاندی هەرێم كرا كە نیشانیدا هەرێمی كوردستان پێگەیەكی زۆر گرنگی هەیە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوی رێزەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و پێزانینی هەیە بۆ رۆڵی هەرێمی كوردستان لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تووندڕۆیی و بەیەكەوەژیانی ئایینی .

پاشان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدرال كرد و جەختی لەوە كردەوە كە دەبێ تەنیا دامودەزگا فەرمیی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیار لە سەر شێوازی بەشداریی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان بدات و لایەنەكانی هەرێمی كوردستانیش هاوهەڵوێستن لە سەر ئەم بابەتە.

كۆبوونەوەكە هەروەها گفتوگۆی دەربارەی پلان و هەنگاو و رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد. وەزیری تەندروستی دوكتۆر سامان بەرزنجی راپۆرتێكی دەربارەی دوایین زانیاریی و پێشهاتەكانی ڤایرۆسەكە و كێشە و پێشنیارەكانی چارەسەریی پێشكەشكرد. سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە سەلامەتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە و هەموو هەوڵێك دەدەین و رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان .

ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا :

– رۆژانە زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندنەوە بە رای گشتی بدرێت.
– لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2020/2/26 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و قوتابخانە و باخچە و پەیمانگا حكومی و تایبەتییەكانی هەرێمی كوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بكرێتە پشوو، سەبارەت بە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و تایبەتەكانیش لە رۆژی شەممە 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فەرمی دەبێت. دواتریش لە 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانەی بەهار دەبێت و لە رۆژی 2020/3/24 پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكاتەوە. هەردوو وەزارەتیش سەرپشك دەكرێن بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆژانی پشوو لە چوارچێوەی ئەمساڵی خوێندندا.
– بڕیاردرا گەشتی ناپێویست لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان ، یان ئەو گەشتیارانەی لە شارەكانی دیكەی عێراق دێنە هەرێم بۆ ماوەیەكی دیاریكراو سنووردار بكرێت و پشكنینی پێویستیش بۆ هەموو ئەو گەشتیارانە بكرێت كە دێنە ناو سنوورەكانی هەرێمی كوردستان .
– بە هیچ شێوەیەك رێگە بە قۆرخكردن و گرانكردنی شتومەك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر. چاوپۆشیش لە پشكنینی پزیشكی ئەوانەش ناكرێت كە دێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
– حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەدات كە گشت پێداویستییەكانی هاووڵاتییان دابین دەكات وجموجۆڵی بازرگانی بەردەوام دەبێت بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
– ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد كە پێداویستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دابین بكات. پێشنیارەكانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیش پەسەند كران و هەردوو وەزارەتەكە راسپێردران بۆ جێبەجێكردنیان.
– ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات كە هاوكاری جێبەجێكردنی پلان و رێنماییەكانی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت بن و رێنماییەكانی خۆپارێزییش لەبەرچاوبگرن و جێبەجێی بكەن.

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ؛ باندێكی باندێكی‌ چوار كەسی‌ دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، باندێكی‌ چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە كاریان بارزگانی بووە بە شوێنەوار و ماددەی‌ هۆشبەرەوە و بە چەكی بێ ‏مۆڵەتەوە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك .

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی‌ ئەیلولی‌ 2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەكیش خەڵكیان بریندار ‏كردووە.‏

ئاشكراشیكردووە، ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏

 

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی تۆمەتبار
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (10/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتبار دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 431) لەیاسای سزادانی عێراقی بە ناوەكانی ( ك،ع،خ لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / س،م،ص لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ب،ص،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) ، تۆمەتباران هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵكی بەچەكی بێ مۆڵەت و بازركانی كردن بە شوێنەوار و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و برینداركردنی هاوڵاتیان بەچەقۆ و،هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ، سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

لەگەڵ ڕێزدا….

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی؛ سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە لە عیراق و ناوچەكەدا ، دەشڵێت،”سەرەڕای قەیرانی دارایی حكومەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 پێشوازی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كردووە، ‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپایان تاووتوێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ‎سوپاسی پشتگیری یەكێتی ئەوروپای كردووە، لە هەرێمی كوردستان و جەختیشی لەوە كردوە، كە هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەكەدا .

باسی لەوەشكردووە، كە سەرەڕای قەیرانی دارایی بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێم.

هاوكات ‎باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان نموونەیەكی سەركەوتوو و گەشەسەندووە لە عیراق و یەكێتی ئەوروپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان