ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم لەسەر بەنزین هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەنگۆی دروستبوونی قەیرانی بەنزین ڕایدەگەیەنێت:”هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. ڕێكخستنی كاروباری دەروازە سنوورییەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئەم مەبەستەش حكومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەكانیشی داڕشتووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیەنراوێك لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەكرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بڕیاری رێكخستنەوەی ئالوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەكان لە گەڵ ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هاووڵاتیانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ قەیرانێكی لەم جۆرە دروست نەبووە و نابێت. رێكخستنی كاروباری دەروازە سنووریەكان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە لەم پەتایە وبۆ ئەم مەبەستەش حكومەت بەرنامە وپلانێكی تۆكمەی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ودەرهاوێشتەكانیشی دارشتووە.

هاوكات دووپاتی دەكەینەوە كە سبەی سێشەممە ئەم بابەتە دەبێتە خاڵێكی سەرەكیی ئەجێندای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

 

د.جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

٢٠٢٠/٢/٢٤

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان