ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەشێوەی دەمامكەكە، بۆ بەنزینیش خەڵكیان خستووەتە دڵەڕاوكێیوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی بەنزین بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت و با خەڵكی سلێمانی نەكەونە دڵەڕاوكێوە. هاوكات قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: لە ئەگەری ڕاگرتنی جموجوڵە بازرگانییەكان لەگەڵ ئێران شێوازی تر بۆ بەردەوامی دان بەھاوردەكردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی ھەرێم دەگرینەبەر.

سۆران غەفور سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی لەبارەی قەرەباڵغی بەنزینخانەكان و دڵەڕاوكێی هاووڵاتیان بۆ نەمانی بەنزین ڕایگەیاند:”هیچ كێشەیەك لە هاتنی بەنزین بۆ سلێمانی نییە و هەندێك كەس وەك چۆن لەبابەتی دەمامكە خۆپارێزییەكان قەیرانیان دروستكرد، بەهەمانشێوە بۆ بەنزینیش خەڵكی تریان خستووەتە دڵەڕاوكێوە”.

سۆران غەفور جەختی لەوەشكردەوە، داخستنی سنوورەكان هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەنزین لەشاری سلێمانی نابێت و بەنزینخانەكان بە بەردەوامیی كراوە دەبن، هاوكات وتیشی “نرخی بەنزین بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاریی بەسەردا نایەت و با خەڵكی سلێمانی نەكەونە دڵەڕاوكێوە”.

هاوكات قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ھیچ‎ قەیرانێكی سوتەمەنی لە سلێمانی نییە و هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە بڕی بەنزینی پێویست لە خەزانەكانماندا هەیە بۆ ماوەیەكی زۆر و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.

‎ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی كەمی بەنزین لە سلێمانی ڕاگەیاند، “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان بڕی پێویستی بەنزین لە خەزانەكانماندا هەیە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ و دەتوانین سوودی لێ ببینین و هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات”.

ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەو گرفتەی كە ھەیە بۆ ماوەیەكی كاتی كورت خایەنە لەبەر ئەوە پێویست ناكات هاووڵاتیان بترسن لە كەمبوونەوەی سووتەمەنی و ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی پێویست سووتەمەنیمان هەیە و لە ئەگەری ڕاگرتنی جموجوڵە بازرگانییەكان لەگەڵ ئێران شێوازی تر بۆ بەردەوامی دان بەھاوردەكردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی ھەرێم دەگرینەبەر”.

ك.ج

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان