ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بەشی 90 ڕۆژ بەنزین لە عەمبارەكاندا هەیە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی هەڵەبجە بەوەكالەت دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە قەیرانی بەنزین دروست نابێت و بەنزینی پێویست لە هەرێمدا هەیە.

عوسمان ئەنوەر قائیمقامی هەڵەبجە بە وەكالەت لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، بەشی 90 ڕۆژ بەنزین لە عەمبارەكاندا هەیە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ئازیزانم سڵاو و ڕێز

ئەم داخستنەی سنوور لەگەڵ ئێران، هیچ كێشەیەك بۆئەزمە و نەبوونی بەنزین دروست ناكات، لە سلێمانی بەشی ٩٠ ڕۆژ بەنزینی خەزن لەخەزانی ساحە ئەھلیەكان ھەیە، ئەم داخستنی سنورەش بۆ دوو ڕۆژە، باخۆمان نەبینە هۆكاری دروست كردنی ئەزمە لەكەل ریزدا…

قائیمقامی هەڵەبجە بەوەكالەت
٢٤/٢/٢٠٢٠

کوردستان

بەهار مەحمود؛ هەرێم مووچە دەستكاری بكات عیراق بیر لە بڕینی بەشە بودجە و مووچە هەرێم دەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران نایاساییە و بەپێی دەستور لەدەسەڵاتی حكومەتی عیراقە نەك هەرێم، دەشڵێت،”زۆر بەدووری دەزانم لە ئێستادا عیراق دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بكات”.

بەهار مەحمود، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكا-ی ڕایگەیاندووە، زۆر بەدووری دەزانم لە ئێستادا عیراق دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی بكات ، چونكە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا عیراق لە 25% ی مووچەی وەزیر و پەرلەمانتار و پلەی تایبەتی بڕیووە نەك فەرمانبەران، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمیش بیر لەڕێگای وابكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران نایاساییە چونكە بەپێی دەستور لەدەسەڵاتی حكومەتی عیراقە نەك هەرێم، دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە لایەن بەغداوە خەتایەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان-ی تێدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، ئەگەر حكومەت دەست ببات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كاری دادگای فیدراڵیە بڕیار بدات ، بەغدا هەڵوێست بنوێنێت ڕەنگە بیریش لە بڕینی بەشە بودجە و مووچە هەرێم بكاتەوە، چونكە ئەوكات دەڵێت من بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرم تۆ نایدەی.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكراشیكردووە، حكومەتی هەرێم لەمەسەلەی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنادا یەكێكە لەو حكومەتانەی، زۆر بەسەركەوتوو دەژمێردرێت لەسەر ئاستی وڵاتانی دنیا ناوی دەهێنرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە دەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی لە كەركوك ڕايدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ خێزانەكان دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر فەرمانی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان/كەركوك، و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی قەیران لە پارێزگەی كەركوك، بڕیاردرا ڕێگە بكرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی لەنێو پارێزگەكەدا ڕێگەیان لێگیراوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی خەڵكی پارێزگەكانی ترن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان”.

ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی 3ی نیسان و بۆ ماوەی تەنیا 72 كاتژمێر ڕێگەی پارێزگەكە دەكاتەوە، ئەوانەش كە دەچنە كەركوك یان لە پارێزگەكە دەردەچن، وەك لە بەیانناكەدا ئاماژەی پێكراوە، لەلایەن تیمەكانی تەندروستی لە بازگە سەرەكییەكاندا پشكنینیان بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچكەیەك لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا ڕایدەگەیەنێت، جگە لە پزیشكەكەی دوێنێ وەك توشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كرا ، هیچ حاڵەتێكی دیكە لە ناو شارۆچكەكەیان بوونی نیە .

ئاوات محمود، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە، بەداخەوە پزیشكێكمان دوێنێ‌ وەك توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست نیشانكرا، كە لە كەسێكی دیكەوە لە گوندەكانی دەورووبەرمان سەردانی كردووە ، هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە .

ڕاشیگەیاندووە ، ئەو كەسانەشی بەر كەوتنیان لەگەڵ پزیشكەكە هەبووە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی شارۆچكەكە سەرجەمیان پشكنینەكانیان بۆ كراوە نێگەتیف بوون واتە ( توشبوو نین ) .

لە تۆمارە ڤیدیۆیەكەدا ، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا دڵنیای دەداتە دانیشتوانی چوارتا، كە هیچ حاڵەتێكی دیكەیان نیە ، داواشدەكات هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە .

 

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێز ئاوات محمود بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا تایبەت بە پەڕەی شارباژێڕ لەسەرحاڵەتی دکتۆرێکی مەڵبەندەکە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیەدڵنیای دەدات بە دانیشتوانی چوارتا کە هیچ حاڵەتێک نیە لەناو قەزاکەدا وە ئەوکارمەندانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ دکتۆرەکە فەحسەکەیان نێگەتیفە و سوپاس بۆ خواکەس توش نەبووەهیوای زوو چاک بوونەوە بۆ دکتۆرە بەڕێزە دەخوازین..به سوپاسه وه وه رگيراوه له لاپه ره ى ريكخراوى شارباژيره وه …

Posted by Chwarta-city on Thursday, April 2, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان