ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەرشلۆنە ئینتەرمیلانی ناچارکردووە دوای هێرشبەرێکی ئارسیناڵ بکەوێت


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان یەکەم هەنگاویان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی یانەی ئارسیناڵ ناوە، سەرچاوەیەکی کەتەلۆنیش دووپاتیدەکاتەوە، بەرشلۆنە لەپشت جموجۆڵی یانە ئیتاڵییەکەیە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، لەئێستادا بەڕێوەبەرانی یانەی ئینتەرمیلان هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئیمیریک ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرشلۆنە لە هاوینی ٢٠٢٠ بەهەر شێوەیەک بێت لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی دەگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، یاریزانەکەش بە نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی ئاماژەیەکی ڕوونی داوە بە یانەکەی.

لێرەوە بەرپرسانی ئارسیناڵ بیریان لەوەکردۆتەوە کە پێشوەختە کەلێنی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە پڕبکەنەوە.

ئۆبامیانگ لەڕیزەکانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریکردووە و ئەزمونی تیپەکانی لاوانی میلان و سێ وەرزی خولی پلە یەکی ئیتاڵیای کۆکردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە ئینتەرمیلان دەیانەوێت سود لەتوانا هونەرییەکانی وەربگرن.

ئۆبامیانگ لەم وەرزەدا چەند جارێک بێزاری خۆی لە یاریکردن لەڕیزەکانی یانەی ئارسیناڵ نیشانداوە، لەحاڵی بەدەستگەیشتنی بۆندێکدا سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی نیشان دەدات بەو مەرجەی نوێنەرانی نێراتزۆری هەمان موچە و ئیمتیازاتی یانە ئینگلیزیەکەی بۆ تەرخان بکەن.

جیهانی

پاریس سانت جێرمان بۆندی شوێنگرەوەی تیاگۆ سیلڤای لە ئیتاڵیا مسۆگەرکردووە


خەڵک سپۆرت

یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەستپێکردووە و یانەی مانچستەر یونایتد زەرەرمەندی گفتوگۆکانی نێوان ئەو یانەیە و لیۆپناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس دەبێت.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سانت جێرمان چاوی بە ڤالی ڕەمەزانی لێپرسراوی کاروبارە کارگێڕییەکانی کالیدۆ کۆلیبالی کەوتووە.

لیۆناردۆ هەوڵیداوە لێپرسراوی کارەکانی کالیدۆ بە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان قایلبکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی دەربڕیوە موچەی ساڵانەی بەبڕی ١٠ ملیۆن یورۆ بۆ تەرخانبکات هاوشانی چەندین ئیمتیازاتی تر کە هەرگیز یانەیەکی وەک ناپۆلی ناتوانێت بۆی دابین بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو بۆندەی یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەیکردووە بۆماوەی پێنج وەرزە، لەو ماوەیەدا کۆلیبالی وەک یەکێک لە ئەستێرە سەرەکییەکانی پاریس جێگەی تیاگۆ سیلڤای بەرازیلی دەگرێتەوە.

فوتباڵ ئیتاڵیا دووپاتیکردۆتەوە، بەوپێیەی کالیدۆ کۆلیبالی لەدایکبووی فەرەنسایە، لە شاری پاریس ڤێلایەکی نوێی کڕیوە و ئەوەش ئاماژەیە بە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ پاریس.

لەم گواستنەوەیەدا یانەی مانچستەر یونایتد زەرەرمەند دەبێت، چونکە ئەو یانەیەش ماوەی وەرزێکی تەواوە هەموو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئەسمەرەکەی ناپۆلی دەستپێکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سوراێز هەواڵە خۆشەکەی ڕاگەیاند: کاتێک بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە منیش دەگەڕێمەوە


خەڵک سپۆرت

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە پەیام بە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکەی دەدات، کە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولە ئەوروپییەکاندا ئەویش دەگەڕێتەوە.

سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی ڕاستییەوە لەمانگی یەکی ٢٠٢٠ نەشتەرگەرییەکی قورسی ئەنجامدا، وادەی حەسانەوە و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی بە چوار مانگ خەمڵێنرا.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی لەبارەی بەرەوپێشچوونی بارودۆخی تەندروستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەوە ئاشکرای کردووە، ئەستێرە ٣٣ ساڵەکە لەماوەی کەرەنتین لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی مەشقە جەستەییەکانە و هەنگاوی گەورەی ڕووە و گەڕانەوە نێو یاریگاکان بڕیوە.

لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” هەست دەکەم لە دۆخێکی زۆر باشدام، دەستم کردۆتەوە بە ڕاکردن و ڕۆیشتن، ئەوکاتەی یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێتەوە سەر ململانێکانی وەرز منیش دەگەڕێمەوە”.

تائێستا نەزانیوە خولی ئیسپانیا کەی و بە چ میکانیزمێک دەستپێدەکاتەوە، ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەمانگەکانی پێنج و شەش دەستبکرێتەوە بە یاریەکان و لەو وادەیەشدا سوارێز دەتوانێت بەوپەڕی تواناکانیەوە ئامادەبێت.

یاریزانەکەی ئورۆگوای جگە لەپێکانەکەی، ئاماژە بە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و ڕایدەگەیەنێت :”حاڵەتەکان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەکەن، پەیامم بۆ ئۆرۆگوای ئەوەیە کە لەماڵەکانیان بمێننەوە و خۆیان بپارێزن”.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، کە لویس سوارێز دەستی بە کارە خێرخوازییەکانی کردووە و (٥٠٠) خانەوادەی هەژاری لە وڵاتەکەی بەسەرکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زێدان ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید نیشانداوە


خەڵک سپۆرت

سەرچاوە لۆکاڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پورتوگالی دەدات و زینەدین زێدانی ڕاهێنەریش ڕەزامەندی نیشانداوە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی تایبەت بە هەواڵ و زانیارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا دووبارە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستپێدەکاتەوە.

سەرچاوەکە دووپاتیکردۆتەوە، زێدان و فلۆرنتینۆ پێرێز ڕاهێنەر و سەرۆکی ڕیاڵ خۆشحاڵترین کەسەکان دەبن ئەگەر کریستیانۆ ئامادەبێت ئەو هەنگاوە مێژووییە بنێت.

لەم بارەیەوە ئادو ئاگێری ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانیا و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، لەپێشوودا ئاستەم بووە کریستیانۆ بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ، بەڵام لەئێستادا بارودۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بگرە یاریزانەکەش ڕەنگە بەو هەنگاوە خۆشحاڵ بێت.

کێشەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هاندەرانی یانەکە لەوەدایە، یاریزانە پورتوگالییەکە بەتەمەندا ڕۆچووە و دەرفەتی ئەوەی نەماوە ماوەیەکی زۆر لەنێو یاریگاکاندا بەردەوامبێت.

سەرچاوەکە دەنوسێت، سەرەڕای ئەوەی هەوڵەکانی یانەی شاهانە بە ئاڕاستەی مباپێ و هالاند و یاریزانە لاوەکانە، بەڵام گەڕانەوەی کریستیانۆ دەبێتە مێژوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان