ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی


خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی تمەن لەكاتی داخستنی بازاڕ زیاتر لە ڕۆژانی پێشوو بەهاكەی لەدەستدا و 100 دۆلار بە ملیۆنێك 569 هەزار تەمەن مامەڵەی پێوەكرا.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای 100 بە 120 هەزار و400 دینار بوو بە دراوی 5 هەزاری و هەروەها بە 120 هەزار و350 دینار بە دراوی جۆری 10 هەزار و25 هەزاری.

وتیشی، “بەهای 100 دۆلار بە ملیۆنێك 569 هەزار تمەن بە حەواڵە و ملیۆنێك 520 هەزار تەمەن بەدەستی، تا كاتی داخستن مامەڵەی پێوەكراوە”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی بازرگانی لە وڵاتی ئێران و كەمی جوڵەی بازرگانی بەهای دۆلار دابەزیوە و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش بەهای تمەنی زیاتر دابەزاند.

ئابوری

خانەنشینی سەربازی و دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك و خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی نیسانی 2020، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەكرێت و هاوكات ئەمڕۆ دوو شەممە و سبەینێ سێ شەممە 7ی نیسان، مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ سێ شەممە مووچەی وەزارەتی كارەباش دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە سێ مانگە بەسەردابەشكردنی مووچەی مانگی 12 تێپەڕ دەبێت و تاكو ئێستاش هیچ ڕوئیایەك نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان