ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بە شێوازێكی نوێ ڕێگاوبانەكان لە هەرێمی كوردستان قیرتاو دەكرێن


خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ دوو شەممە 24ی شوباتی 2020 وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ژمارەیەك لەوەزارەتی تری پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێم شێوازێكی نوێ بۆ قیرتاوكردنی ڕێگاوبانەكانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و بەم شێوەیەش شێوازی قیڕتاوكردن ڕێگاوبانەكان لەشێوازە كۆنەكان بۆ شێوازی (سوپەر پەیڤ) گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەمەش هاوشێوەی ئەمریكا ڕێگاكانی هەرێمی كوردستان قیرتاو دەكرێن.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەڕاسیمێكدا ڕایگەیاند، ئەو ڕێگاو شێوازانەی بەكاردێن بەقیرتاوكردنی ڕێگاكان شێوازی كۆنن و لەهەمان كاتدا تاقیگەكانی عیراق و هەرێم بە یاسای ساڵی 1976 ژمارە 143 دامەزراوە، لە ساڵی 1987 هەمواركراوەتەوە، بەڵام ئەوەش پێوستی بە گۆڕانكاریە.

دەشڵێت: “وەك وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ شارەزایەكی بواری ڕێگاوبان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕێكەكوتنێكمان ئەنجامدا بۆ ئەوەی كار بەتەكنیكێكی نوێ بكەین بۆ قیرتاوكردنی ڕێگاكان ئەم هەنگاوەش لە ساڵی 2018 كاری لە سەر دەكرێت تا ئێستا، تەكنیكە تازەكەش پێی دەوترێت (سوپەر پەیڤ) كە تەكنەلۆجیایەكی نوێیە و تا ئێستا لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئومێدەوارین ئەم شێواز و تەكنیكە نوێیە سوودی بۆ ڕێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان هەبێت و لە ئاست خواست و داوای هاووڵاتیان بێت، ئومێدەواریشە بەزوویی جێبەجێ بكرێت، تائێستاش وەكو تێست لە شاری هەولێر جێبەجێ‌ كراوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا لە شارەكانی دهۆك و سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت.

تەكنیكی (سوپەر پەیڤ) شێوازێكی پێشكەوتووی دروست كردنی ڕێگاوبانەكانە، كە بەم شێوازە جگە لەوەی هۆكاردەبێت بۆ كەمكردنەوەی خەرجی لەهەمان كاتدا كاریگەری دەبێت لە سەر تەمەن درێژی ڕێگاكانی هەرێمی كوردستان، كە زوو تێك نەچن، بەتایبەت كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لەهاوینان زۆر گەرم دەبێت پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، هەروەها لە وەرزی زستاندا نزم دەبێتەوە بۆ 15 پلەی ژێر سفر.

ئابوری

خانەنشینی سەربازی و دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك و خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی نیسانی 2020، مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەكرێت و هاوكات ئەمڕۆ دوو شەممە و سبەینێ سێ شەممە 7ی نیسان، مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ سێ شەممە مووچەی وەزارەتی كارەباش دابەش دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە سێ مانگە بەسەردابەشكردنی مووچەی مانگی 12 تێپەڕ دەبێت و تاكو ئێستاش هیچ ڕوئیایەك نییە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان