ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە قەڵادزێ؛ ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بۆ سەردان دەچێتە قەڵادزێ ژنێكی بەتەمەن باری تەندروستی تێكچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 4:00 ژنێك بەناوی (م . م . ٲ) لەدایكبووی ساڵی 1968 ، كە پیشەی ژنی ماڵ بووە، دانیشتووی ڕانیە پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچووە لە لایەن كەسوكاری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دواتر گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە، “بەوتەی كەسوكاری بە میوانی هاتۆتە قەڵادزێ و پاش ئەوەی باری تەندروستی تێكچووە گەیاندویانەتە نەخۆشخانە”.

دەشڵێت: “لە ئێستادا توێكاری بۆ تەرمەكەی دەكرێ و تائێستاش هۆكاری مردنەكەی نەزانراوە”.

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕۆژانە ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی دەپارێزین

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە مواد و خۆراكی خراپ و بەسەرچوو دەپارێزین.

سامان حمید سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كەتایبەتە بەچاودێری كردنی ماركێت و چێشتخانەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكەوە سەردانی ماركێت و چێشتخانەكانی سلێمانی دەكرێت چاودێری ووردیان دەكرێت لەڕووی تەندروستی و كوالێتی خواردنەكانیانەوە.
وتیشی”لەكاتی ئەنجامدانی گەڕان و پشكنینەكاندا دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر مواد و خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت كە كاریگەری خراپیان بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان هەیە”.

ئاشكراشیكرد، هەر خاوەن ماركێت و چێشتخانەیەك پابەندی ڕێنماییەكانی كاركردن نەبێت ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 زەمالەی خوێندن ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی باڵا ماستەر/دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت، كە لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا ساڵانە ٣٠ سكۆلەرشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتی هەنگاریا لەكاتێكدا هاوكاری پێشكەش بەهەرێمی كوردستان كرد، كە هەرێمەكەمان ڕووبەڕووی شەڕی دژی داعش و قەیرانی دارایی بووبووەوە.
وتیشی”هاوكارییەكانی ئەوان بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەك و بەردەوامیدان بەپێشكەشكردنی سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارانی كوردستان لەلایەكی دیكە مایەی ستایش و نرخاندێكی زۆرە”.

ئاشكراشیكرد، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا كرد كە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلەرشیپ (١٠) ماستەر (٢٠) دكتۆرا بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و لە ئێستاوە دەرگای پێشكەشكردن بۆ سكۆلەرشیپی خوێندنی باڵای هەنگاریا دەكەینەوە.

بۆ بینینی مەرجەكان كلیك بكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

٢١ پەرلەمانتار داوادەکەن، سبەینێ لەپەرلەمان گفتوگۆی موچە بکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوا دەکەن بڕگی گفتوگۆکردن لەبارەى دواکەوتنی موچەی موچەخۆران لەکۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانی کوردستاندا زیادبکرێت.

 

لەیاداشتێکدا ٢١ پەرلەمانتاری كوردستان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا تەوەرێکی دیکە زیادبکرێت، بۆئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەى دواکەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی موچەوە.

 

دوێنێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 2020/11/25ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی بەڕێز ( وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكـمی برگـه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

دووه‌م: خستنەڕووی ڕاپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان