ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و حزبەكان دەربارەی حكومەتی عیراق بڕیاریاندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و حزبەكان كۆتایی هات و لە 5 خاڵدا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر حكومەتی نوێی عیراق ڕاگەیاند.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكە ڕایگەیاندوە، پشتگیری لە حكومەتێك دەكەن، كە توانای چارەسەری كێشەكانی ئێستای عیراقی هەبێت و ئەو هەنگاوانەش، كە تا ئێستا لەلایەن محەمەد عەلاوییەوە نراون بۆ زۆرێك لە لایەن و پێكهاتەكانی عیراق جیگەی دڵنیایی و متمانە نین، بۆیە داوا دەكەین پێداچوونەوە بەو شیوازی مامەڵەكردنەدا بكرێت بەجۆرێك حكومەتی ئایندە ڕەنگدانەوەی داخوازی هەموو پێكهاتەكانی عیراق بێت.

ڕاشیگەیاندووە، شاندی لایەنە كوردستانییەكان لە گفتوگۆكردن بەردەوام دەبێت لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەكان.

جەختیشكراوەتەوە لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردنی داواكارییە دەستوورییەكانی هەرێم و ناوچە كێشەلەسەرەكان.

کوردستان

بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 11:40 خوولەك و بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی و دووری 19 كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری قەسری شیرین ڕوویدا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانی یان ماددی لە بوومەلەرزەكە ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارە بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆردومان و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش چیای گارە بۆردومان كرایەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

توركیا لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو دەستیپێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ” پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان” تاووتوێ ده‌كرێن.

پێشتریش لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە سەردانێكیدا بۆ لای سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باسیان لە چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان