ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“سەرۆك كۆمار عەللاوی كاندید كردووە”
موقتەدا سەدر: عەبدولمەهدی لە هەموو شتێكدا شكستخواردوو بوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، ئەدای كارەكانی عەبدولمەهدی تووشی شۆكی كرد، چونكە بە وتەی ئەو لە هەموو شتێكدا زۆر شكستخواردوو بوو، ئەو كەسێتییەش ئاشكرا دەكات، كە محەمەد تۆفیق عەللاوی كاندیدكردووە بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (الشرقیە) ڕایگەیاند، “ئەدای كاری عەبدولمەهدی تووشی شۆكی كرد، چونكە لە هەموو شتێكدا دووچاری شكشتخواردوو بوو”،تەئكیدی لەسەر پابەندبوونی حكومەتی نوێش كردەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە وڵاتدا.

هەر لەو دیمانەیەدا، سەدر ڕایگەیاندووە، “ئێران پێی ڕاگەیاندوون، كە نایەوێت دەست لەكاروباری ناوخۆی عیراق وەربدات”.

سەبارەت بە هەڵوێستی بەرانبەر بە خۆپیشاندەرانیش باسی لەوەكردووە كە “ئەوان ڕۆڵەی خۆیین و پێویستیان بە گوێبادان بووە”.

سەبارەت بە شكستی هاوپەیمانی چاكسازییش لەو دروشمانەی لە سەرەتاوە بەرزیكردبۆوە، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر دەڵێت: “هاوپەیمانی چاكسازی، بەهۆی خواستە تایبەتەكانی عەبادی و سیاسەتەكانی حەكیمەوە سەركەوتوونەبوو”.

هەر لەو دیمانە تەلەفزیۆنییەدا، سەدر ئەو كەسێتییەی ئاشكراكرد، كە محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كرد و لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق عەللاوی كاندید كردووە، ئەوانیش پشتیوانی دەكەن”.

عێراق

سوریا.. والی داعش لە عیراق كوژرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای دژە تیرۆری عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا كوژرانی والی داعش لە عیراق ڕاگەیاند.

دەزگای دژە تیرۆری عیراقی ئاشكرایكرد:”موعتەز نوعمان عەبد نایف جبوری كە بە “حەجی تەیسەر” ناسراوە و پۆستی والی داعشی هەبووە لەعیراق، لە پارێزگای دێرەزوری سوریا كوژراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە:”هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق ماوەیەكی زۆرە بەوردی چاودێری جموجوڵەكانی ئەو سەركردەیەیی داعشی كردووە، كە تەواوی بەرپرسیارییەتی داعشی لەناو خاكی عیراق لەئەستۆدا بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەعیراق


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستى عیراق نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای لەعیراق ئاشکراکرد.

 

وەزارەتى تەندروستی عیراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.

 

ئەوەشی بڵاوکردەوە، لەو ماوەیەدا  شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 41 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لەماوەى بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعیراق تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە دوو هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیالە كەسێك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە ئاشكرای دەكات، كە یەكێك لە تووشبووان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

فارس عەزاوی، وتەبێژی تەندروستی دیالە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە یەكێك لەتووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و پێشتر تووشبوونی بەو ڤایرۆسە ڕاگەیەنراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو كەسە تەمەنی 47 ساڵە و نەخۆشی ڤایرۆسی جگەری هەبووە و بەهۆیەوە گورژیلەكانی وەستاون و سییەكانیشی لەكاركەوتوون بەهۆی ئەوەی تووشی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كارمەندانی تەندروستی لە هەوڵی ڕزگاركردنی گیانی ئەو نەخۆشەدا بوون و خستوویانەتە شوێنی چاودێری چڕ و ئامێری هەناسەدانیان بۆ داناوە، بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی تەندروستی دیالە داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان